٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی لقەکان

لقی دوو لەسەر مەزاری نەمران سۆزیان نواند

سەرچاوە: KDP.info

بۆ دووپاتکردنەوەوی سۆز و وەفاداری و بەرزراگرتن و رێزنان لە خەباتی پرسەروەریی بارزانیی نەمر و کاکە ئیدریسی هەمیشە زیندوو، سەرلەبەیانی دوێنێ هەینی، بەرپرسی لقی دوو، عەلی حوسێن و کاڕگێرانی لق و تەواوی بەرپرسی ناوچە و نو،سینگەکانی سەر بە لقی دوو و ژمارەیەکی بەرچاوی جەماوەری شاری هەولێر لە هەموو چین و توێژ و نەتەوە و ئایینە جیاکان، سەردانی گڵکۆی نەمرانیان کرد لە بارزان و لەلایەن خەڵات بارزانی نوێنەری سەرۆک بارزانی پێشوازی کران.

 لەم بەسەرکردنەوەیەدا دوای دانانی تاجەگوڵینە و خویندنی سورەتی فاتیحە، بەرپرسی لق بەناوی جەماوەری شاری هەولێر و لقی دوو وتەیەکی پێشکەش کرد و وێڕای باسکردن لە خەبات و تێکۆشانی پربەخششی بارزانیی نەمری لە نێو شۆڕشی بزاڤی رزگاریخوازی گەلی کوردستان، کە توانی رێبەرایەتیی گەورەترین شۆڕشی ناوچەکە بەبێ جیاوازیی ئایین و نەتەوە، داکۆکی لە داخوازی و ئازادییەکانی خەڵکی کوردستان بکات، بەرپرسی لق تەئکیدی کردەوە با لەم یادەدا رێز لە دەستکەوتەکان و یەکڕیزیی نێوماڵی کورد و ئامانج و نەهجی رێبازی بارزانی بگرین و بەها پیرۆزەکانی بە بەرزی رابگرین.

بەرپرسی لقی دوو هاوكات داوای لە ئامادەبووان کرد هەموولایەک بەرپرسیار بن لە پاراستنی دەستکەوتەکانی ئەمڕۆ کە بە هەوڵ و خەبات و تێکۆشانی بارزانیی نەمر و کاکە ئیدریسی جوانەمەرگ و پێشمەرگە و خەڵکی کوردستان هاتووەتە کایەوە.

 بەرپرسی لق تەئکیدیشی کردەوە كە لە سایەی حیکمەتی سەرۆک بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، خەبات بۆ بەدیهێنانی یەکجارەکیی ئامانجە نەتەوەییەکانی کورد نزیک بووەتەوە، لەم پێناوەشدا پاڵپشتیی خۆمان وەک جەماوەری شاری هەولێر و گشت رێکخستنەکانمان لە سنووری لقی دوو بۆ هەوڵ و تێکۆشانەکانی سەرۆکی هەرێم لە چەسپاندنی هەموو مافەکانی خەلکی کوردستان دوو پات دەکەینەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار