34 پارت و لایەنی کوردستانی لە هەولێر كۆ بوونەوە
__2014_03_10_h19m21s24__BA.jpg)
ئەمرۆ لە بارەگای لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئامادەبوونی عەلی حسین بەرپرسی لقی دوو کۆبوونەوەیەکی فراوانی 34 پارت ولایەنی کوردستانی بەهەموو پێکهاتەکانییەوە، بەرێوە چوو و تێیدا یادی 11ی ئاداری ئازادکردنی شاری هەولێر، کە هاوکاتە لەگەل رێکكەوتنامەی مێژووی 1970ـیان خستە بەر باس و بەیاننامەیەكیشیان دەر كرد.
كۆبوونەوەكەی لایەنەكان بۆ هەماهەنگیکردن و کۆدەنگی بوو لەسەر بەیاننامەیەکی هاوبەش لەسەر 11ی ئاداری ئازادکردنی شاری هەولێر، کە هاوکاتە لەگەل رێکكەوتنامەی مێژووی 1970 و پالپشتیکردن لە ئەزموونی دیموکراتی و یەکهەلوێستیی نەتەوەیی و نیشتمانی لەسەر پرسە هەنوکەییەکانی ئەمرۆی گۆڕەپانی سیاسی و داکۆکیکردن لە دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا بەرپرسی لقی دوو وێرایی پیرۆزبای لە خەلکی کوردستان و بنەمالەی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکانی گەلی کوردستان بەبۆنەی ئازادکردنی شاری هەولێر، هەروەها جەخت لە هەماهەنگی و یەکهەلوێستی لەسەر پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی گەلی کوردستان کرایەوە.




