٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی لقەکان

لە 8ـی مارسدا، لقی دوو هاوكاریی ئافرەتانی نەخۆشی كرد

سەرچاوە: KDP.info

بەبۆنەی 8ـیمارس رۆژی جیهانی ئافرەتان، بەرپرسی لقی دوو، عەلی حوسیَن، بە یاوەریی دکتۆر فەرسەت سۆفی و شوان شێخ ئەحمەد ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان، بە مەبەستی پێشکەشکردنی هاوکاری بە نەخۆشکەوتوانی ئافرەت سەردانی نەخۆشخانەی رزگارییان لە شاری هەولێری کرد.

بەرپرسی لقی دوو و ئەندامانی پەرلەمان لە سەردانەکەدا بە بۆنەی رۆژی جیهانی ئافرەتان لە نزیکەوە پیرۆزباییان لە نەخۆشکەوتوانی و پەرستاران و پزسشکانی ئافرەت لە نێو نەخۆشخانەکە کرد، پاشان لە رەوشی تەندروستی هەریەک لە نەخۆشەکانیان پرسی و هەماهەنگی و هاوکاری خزمەتکردن بە رەوشی تەندروستیی نەخۆشەکان دووپات کردەوە.

 هاوكات بەرپرسی لق ستایشی رۆلی ئافرەتانی کرد کە توانیویانە لە قۆناغەکانی شۆرش و راپەرین و واقیعی ئەمرۆی هەرێمی کوردستان کاریگەری خۆیان هەبێت و شان بەشانی پیاودا لە کایە جیاجیاکانی بواری رێکخراوەی و سیاسی و ئیداری کار بکەن و ببنە جێگای شانازی بۆ هەرێمی کوردستان، هەروەها بەرپرسی لق لەم بۆنەدا جەختی لە پاراستنی ماف و داخوازییەکانی ئافرەتان کردەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار