٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی لقەکان

لقی دوو یادی ڕاپەڕینی كردەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- KDP.info/بەبۆنەی 23 ساڵەی راپەرینە مەزنەکەی ساڵی 1991 و سڕینەوەی تەختی زوڵم زۆرداری لەسەر خەڵکی کوردستان و عێراق بە گشتی، بە ئامادەبوونی کارگێرانی لق و جەماوەری زۆری ناوچەی برایەتی کۆڕێکی فراوانی جەماوەری بۆ عەلی حوسیَن بەرپرسی لقی دوو رێکخرا.

.. لە میانی کۆڕەکەدا بەرپرسی لقی دوو ساڵرۆژی دەستپێکی راپەرینەکانی کوردستانی لە خەلک پیرۆز کرد و تەئکیدی کردەوە راپەرینی خەڵکی کوردستان لەم رۆژەدا ئەوەیان سەلماند هیچ کات و قۆناغێکی تر رێگە بە دووبارە بوونەوەی ستەم و داگیرکاری و دیکتاتۆریەت نادەنەوە.

 پاشان بەرپرسی لق هەموو ئەو دەستکەوت و پێشکەوتنە سیاسی و ئابووریانەی هەرێمی کوردستان و برەودان بەو پێشوەچوونانە بۆهەموو خەڵکی کورستان و سەرکردایەتیی کورد گەڕاندەوە.

 هاوکات بەرپرسی لق باسی لە تەبایی و برایەتی و پێکەوە کارکردن و یەکهەلوێستی خەڵکی کوردستانی لەبەرامبەر ئارامی و سەقامیگری و خزمەتکردن و پێشکەوتنی کیان و ئەزموونی دیموکراسی و پێکهێنانی حکوومەتی نویێ هەرێمی کوردستان کرد، هەروەها تەئکیدیشی لە پالپشتی و هەمەهەنگی بەرپرسیارەتی هەموولایەک کردەوە لە پاراستنی قۆناغی ئەمرۆی هەرێمی کوردستان و داکۆکیکردن لە دیموکراسی و مافە یاسایی و دەستوورییەکانی خەلکی هەرێم لە بەرامبەر هەموو ئەو پێشێلکاریانەی حکوومەتی عێراق بە نایاسایی لەسەر هەرێم دروستیان کردوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار