هێمن هه‌ورامی: یه‌کرێزیی گه‌لی کورد ئامانجی سه‌ره‌کیی مه‌لا مسته‌فای بارزانی بووه

هۆڵه‌ندا- KDP.info/ هێمن هه‌ورامی دەڵێت، ئامانجی پارتی له‌هه‌موو هه‌لومه‌رجێکدا یه‌کرێزی گه‌لی کورد بووه، هه‌وڵدانه‌کانمان بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی هه‌شته‌م بۆ یه‌کڕێزی گه‌لی کوردبووه چونکه یه‌کرێزی نیشتیمانی بۆ پارتی خه‌باتێکه له مه‌لا مسته‌فا بارزانیه‌وه وه‌کو رێباز بۆمان ماوه‌ته‌وه".
لە مەراسیمێکدا له شاری ئه‌لمیره‌ی وڵاتی هۆڵه‌ندا که به بۆنه‌ی 35 ساڵەی کۆچی دوایی بارزانیی نەمر رێکخرابوو، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌رکردایه‌تی و به‌رپرسی مه‌کته‌بی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وەی پارتی دیموکراتی کوردستان، هێمن هه‌ورامی، سمینارێکی سیاسی بۆ کادیرانی پارتی پێشکه‌ش کرد.
له‌و سمیناره‌دا هێمن هه‌ورامی، هۆکارەکانی دواکەوتنی پێکهینانی کابینەی 8 و سیاستەی پارتی لە سەر گرنگیبوونی کابینەی یەکریزیی نیشتیمانی شیی کردەوە و رایگه‌یاند، ئامانجی پارتی بۆ یه‌کرێزیی نیشتیمانی هه‌ڵقوڵاوی رێبازی بارزانیی نه‌مره.
هه‌روه‌ها له به‌شێکی تری سمیناره‌که‌دا قسه‌کردن بوو له‌سه‌ر پەیوەندییەکانی نیوان هه‌ولێر و بەغدا و هەر 4 چەمکی شەراکەت و فیدرالیەت و تەوافوق و دەستووری، بەوەی کە ئەو 4 پرەنسیپە، ئیمەی بە عیَراق به‌ستووەته‌وه لە دوای 2003 ـەوە، بەلام ئیستا هەر چورایان هەڕەشەیان لە سەرە.
دواتر هێمن هه‌ورامی، بە وردی سیاسەتی پارتی لەسەر رۆژائاوای کوردستانی خستە روو و گوتی: ئیمە لەگەڵ یه‌کدەنگی و یەکرێزیی سەرجەم هێزەکانی رۆژئاواین و نابێت شەڕی کورد بە کورد ببێت و کورد نەبێتە ئەجیندای هیچ لایەک و هەر کات کۆدەنگی هەبوو لەسەر چۆنیەتیی بەرێوەبردنی رۆژئاوا و بە هەر جۆر و سیستەمێک بێت، ئەو کات ئیمە پشتیوانی لیَ دەکەین، بە وردیش هەوڵەکانی سەرۆک بارزانی لەم رووەوە شیی کردەوە.
سه‌نگه‌ر هه‌ورامی

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
