٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی لقەکان

بەرپرسی لقی دوو، بە یەكڕیزیی ماڵی كورد دەستكەوتەكان دەپارێزرێن

سەرچاوە: KDP.info

بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان، عەلی حوسێن، دەڵێت، پێویستە لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیی خەڵکی کوردستاندا، یەکریزیی نێو ماڵی کورد، پاراستنی ئەم ئەزموونە و دەستکەوتەکانی، ئامانجی سەرەکی هەموولایەک بێت.

لە درێژەی ئەو سمینارانەی لە یادی ( 35 ) مین ساڵیادی کۆچی دوایی مستەفا بارزانی نەمر لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت، ئەمرۆ لێژنەی ناوچەی راپەرین بە ئامادەبونی کارگێرانی لق و بەرپرسی ناوچە سمینارێکی بۆ عەلی حسین بەرپرسی لقی دوو رێکخست.

 بەرپرسی لقی دوو لە سمینارەکەدا باسی لە وێستگەی خەبات و گەورەیی کاریزماو سەرکردە بارزانیینەمر کرد و هەروەها باسی لە کۆکردنەوەی گشت پێکهاتە و چین و توێژە جیاجیاکان لە نێو پارتی و شۆرشی بزاڤی رزگاریخوازی گەلی کوردستان و ئامانج و تێکۆشانی بۆ هێنانەکایەی بنەماکانی دیموکراسی ئازادی بۆ خەلکی کوردستان کرد.

 لە تەوەرێکی تردا بەرپرسی لق ئاماژەی بە دەستکەوتە سیاسی و ئابوورییەکانی ئەمرۆی خەلکی کوردستان و ئالۆزییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کرد و تەئکیدی کردەوە دەبێ لەم یادەدا لە پێناو بەرژەوەندیی گشتیی خەلکی کوردستان یەکریزیی نێو ماڵی کورد و پاراستنی ئەم ئەزموونەو دەستکەوتەکانی، ئامانجی سەرەکی هەموولایەکمان بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار