٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی لقەکان

لقی دوو لە 35-ه‌مین ساڵیادى مالئاوایى باوکى رۆحى نەتەوەى کورد بارزانیى نەمردا سیمینارێکی ڕێک خست

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- KDP.info/لە 35-ه‌مین ساڵیادى مالئاوایى باوکى رۆحى نەتەوەى کورد بارزانیى نەمردا و بۆ بەرز راگرتن و رێزگرتن لە خەبات و تێکۆشانى، ئەمرۆ بەم بۆنەوە لە بارەگاى لق سیمینارێک بۆ بەرپرسى لقى دوو، عەلى حوسێن، بە ئامادەبونى کارگێرانى لق و بەرپرس و ئەندامانى ناوچەى ئاشتى بەرێوە چوو.

 لە سیمنارەکەدا بەرپرسى لق وێڕاى هەڵسەنگاندنى یادى کۆچى بارزانیى نەمر، باسى لە خەبات و تێکۆشان و ئاکار و بەها پربەخششەکانى بارزانیی نەمرى لە نێو بزاڤى رزگاریخوازى گەلى کوردستان کرد، کە توانى رێبەرایەتیى گەورەترین شۆرشى ناوچەکە بەبێ جیاوازیى ئایین، نەتەوە، داکۆکى لە داخوازى و ئازادییەکانى خەڵکى کوردستان بکات.

 بەرپرسى لق تەئکیدى کردەوە، "با لەم یادەدا رێز لە دەستکەوتەکان و یەکریزیى نێو ماڵى کورد و ئامانج و نەهجى رێبازى بارزانى بگرین و بنەما کولتوورى بەها پیرۆزەکانى کۆمەڵگە بە بەرزى رابگرین."

 هەروەها گوتی، ئەمرۆ پێگەى پارتى و پێگەى گەلى کوردستان لە هەموو قۆناغەکانى پێشوو زیاتر چووەتە پێشەوە و داوای لە ئامادەبووان کرد لە ئاست ئەو بەرپرسیارەتییە گەورەدا بن کە ئەمرۆ سەرۆک مەسعوود بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان بە هەمان نەهج و بەنامەى بارزانیی نەمر هەنگاوى بۆ دەنێت، پاشان رەوشى سیاسى و هەنگاوەکانى پێکهێنانى حکوومەت و برینى مووچە و بودجەى هەرێم لەلایەن حکوومەتى عێراق نزیک بوونەوەى هەڵبژاردنەکانى عێراق و پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان تەوەرێکى ترى سمینارەکە بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار