٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی لقەکان

عەلى حوسێن، ئەم قەیرانەی ئێستای بە کارتێکى گوشار و کاتىی لە لایەن بەغداوە وەسف کرد

سەرچاوە: KDP.info
هەولێر - KDP.info/ بەرپرسى لقى دووی پارتی دیموکراتی کوردستان، عەلى حوسێن دەڵێت، ئیرادەى میللەتەکەمان زۆر لەو سیاسەتەى حکوومەتى عێراق بەهێزترە و ئەم قەیرانەی ئێستایشى بە کارتێکى گوشار و کاتى وەسف کرد.
ئەمرۆ بە ئامادەبونى کارگێرانى لق و جەماوەرێکى زۆرى سنوورەکە، ناوچەى ئاڵا لە هۆلى پێشەواى شارى هەولێر، سمینارێکى بۆ عەلى حوسێن بەرپرسى لقى دوو رێکخست.
 لە سەرەتاى سیمنارەکەدا بەرپرسى لقى دوو دواپرسى سیاسى و گۆڕانى نەخشەى سیاسى، هەروەها دوائاکامەکانى پێکهێنانى کابینەى نوێێ حکوومەتى هەرێمى کوردستان و هەولەکانى پارتى دیموکراتى کوردستانى پەیوەست بەم لایەنەوە خستە روو. دواتر ئەو قەیرانە داراییە و نەناردنى مووچە و قوتى خەلکى کوردستان کە حکوومەتى مالیکى بۆ بەرژەوەندى و مەرامى سیاسى لە بەرامبەر هاوولاتیانى هەرێمى کوردستان دروستیان کردووە خستە بەر باسەوە. لەم بارەیەوە بەرپرسى لق تەئکیدى کردەوە ئیرادەى میللەتەکەمان زۆر لەو سیاسەتەى حکوومەتى عێراق بەهێزترە و ئەم قەیرانەیشى بە کارتێکى گوشار و کاتى وەسف کرد.
 تەوەرێکی دیکەی سیمنیارەکەی عەلى حوسێن ئاماژەکردن بوو بە خزمەتى زیاترى جەماوەر و ئەرکى جەماوەرى پارتى و خەڵکى کوردستان لە بەرامبەر پاراستنى ئارامى و سەقامگیرى و خۆئامادەکردن بۆ دوو پرۆسەى گەورەى هەلبژاردنى نوێنەرانى عێراق و پارێزگاکانى هەرێم.
 

هەواڵی پەیوەندیدار