بەرپرسى لقى دوو سەردانى سکرتاریەتى یەکێتى مامۆستایانى کوردستان و لقى هەولێرى مامۆستایانى لە شارى هەولێر کرد

بەرپرسى لقى دوو بەیاوەرى کارگێرانى لق سەردانى سکرتاریەتى یەکێتى مامۆستایانى کوردستان و لقى هەولێرى مامۆستایانى لە شارى هەولێر کرد، لەلایەن مامۆستا عبدولواحید مەحمەد سکرتێرى یەکێتى مامۆستایانى کوردستان و جێگرو ئەندامان و بەرپرسى لقى هەولێر هاتە پێشوازى کردن. لە دوو دیدارى جیادا دوایى باسکردنى رەوشى پەروەردەو پرۆسەى خوێندن لە هەرێمى کوردستان ، هەروەها بەرپرسى لق رۆل وخەبات و هەلوێست و قوربانیدانى مامۆستایانى وەک رێکخراوێکى پیشەیى لەهەموو قۆناغەکاندا لەپێناو داکۆکى کردن لەدەستکەوتەکان و پێش خستنى ئاستى پەروەردەو زانست و هێنانە بەرهەمى نەوەیەکى تەندروست و رۆشنبیر بۆداهاتووى گەلەکەمان بەبەرزى هەلسەندگاند، هەرلە دیدارەکەدا جەخت لە ئەرک ماف وداخوازییە رەواکانى مامۆستایانى کوردستان و باشتر کردنى رەوشى ژیان و گوزەران و نیشتەجێ بونیان کرایەوە، بۆ ئەوەى لەئایندەدا بتوانن بەئاستێکى بەرزتر خزمەت بە توێژى پەروەردە و بلاوبونەوەى هۆشیارى نەتەوەى و نیشتمانى بکەن، لەلایەن خۆیەوە سکرتێرى مامۆستایان تەئکیدى کردەوە چۆن لە رابردوو هەم وەک مامۆستا هەم وەک پێشمەرگە لە سەنگەر بوین ئەمرۆش دەبینە پالپشت وپارێزەرى ئەزموونى دیموکراسى گەلى کوردستان رەوتى پەروەردە لە هەریمدا، لەکۆتایى دیدارەکەدا بەرپرسى لق پالپشتى وهاوکارى تەواوى بۆ مەکتەبى سکرتارییەت و لقى هەولێرى یەکێتى مامۆستایانى کوردستان دەربرى.





