٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
پەيوەندی گشتی

خه‌سرۆ گۆران له‌گه‌ڵ بەرپرسانى نووسینگه‌کانی هه‌ڵبژاردن کۆدەبتەوە

سەرچاوە: KDP.info
خه‌سرۆ گۆران ئەندامى ئەنجومەنى سەرکردایەتى به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان به‌ ئاماده‌بوونی خاتوو شیرین ئامێدى ودکتورەڤیان سەبرى یاریدەدەرانى بەرپرسی دەزگاى هەڵبژاردن له‌ باره‌گای ده‌زگا کۆبوونه‌وه‌یێکی بەفراوانی بەست ، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی نووسینگه‌کانی هه‌ڵبژاردنی ئەنجومەنى سەرکردایەتى پارێزگاکان ولقه‌کانی پارتی بۆ تاوتوێکردنى دوا ئامادەکاریەکانیان بۆ پێشوازى کردن لە پرۆسەى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق وئەنجومەنى پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان
لەم کۆبونەوەیەدا بەرپرسی دەزگاى هەڵبژاردن داواى لە ئامادەبوان کرد دەست بە ڕێنماییەکانى دەزگاى هەڵبژاردن بگرن وسوود لە خاڵە ئەرینیەکان ونیگەتیفەکانى هەڵبژاردنەکانى ڕابردوو وەربگرن  ئەمە و گرنگیدان بە بە سەرپەرشتیار وبریکارەکان وچۆنیەتى دەستنیشان کردنى بریکارى چالاک ولێهاتوو لەگەل دابینکردنى پێداویستیەکانى پەیوەست بە هەڵبژاردن تەوەرەکی دیکەى گرنگی کۆبونەوەکە بوو  
 دواتر دەرگاى گفتوگۆ بۆ ئامادەبوان کرایەوە وچەندین ڕاوبۆچوون ئاڵ وگۆڕ کرانەوە
 
ئەمەو لە کۆتایی کۆبونەوەکەدا خەسرەوگۆران  ئامادەیی دەزگاى هەڵبژاردنى نیشاندا بۆ دابینکردنی تێکڕای پێداویستیەکانى تایبەت بەو هەڵبژاردنانە  

هەواڵی پەیوەندیدار