به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی له‌گه‌ڵ نێرده‌ی تایبه‌تی Unله عێراق كۆبووه‌وه

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 21-2-2014 د.كه‌مال كه‌ركوكی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كان و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌یاوه‌ری ئه‌ندامانی مه‌كته‌ب، پێشوازی له نیكۆلای مه‌لادینۆڤ نێرده‌ی یۆنامی له عێراق، سۆكۆل كوندی نوێنه‌ری تایبه‌تی یۆنامی له هه‌رێمی كوردستان.
له دیداره‌كه چه‌ندین ته‌وه‌ری جیا جیا خرانه به‌رباس و تاوتوێ كران، تێیدا د.كه‌مال كه‌ركوكی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند و پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و بار و دۆخی هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی، بۆ شاندی میوان شرۆڤه كرد.
له‌به‌رامبه‌ردا نیكۆلای مه‌لادینۆڤ خۆشحاڵی به پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نیشاندا و جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌وان خوازیان هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا حكومه‌ت پێك بێنێ و به‌رده‌وام باری ئه‌منی له ئارامی و ئاسایش‌دا بێ.

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
