بەرپرسى لقى دوو سەردانى هەردوو مەکتەبى سکرتاریەتى یەکێتى قوتابیان و یەکێتى لاوانى دیموکراتى کوردستانی کرد

بۆ بەرز ڕاگرتنى ( 61 ) مین ساڵیادى دامەزراندنى یەکێتى قوتابیانى کوردستان و یەکێتى لاوانى دیموکراتى کوردستان، ئەمرۆ عەلى حوسێن بەرپرسى لقى دوو بەیاوەرى کارگێرانى لق سەردانى هەردوو مەکتەبى سکرتاریەتى یەکێتى قوتابیان و یەکێتى لاوانى دیموکراتى کوردستانی لەشارى هەولێر کرد. بەرپرسى لقى دوو لە نزیکەوە پیرۆزباى پارتى دیموکراتى کوردستانى لە شارى هەولێر ئاراستەى سکرتێرى یەکێتى لاوان و سکرتێرى یەکێتى قوتابیان و ئەندامانى هەردوو رێکخراوەکەى کرد، هاوکات هیواى خواست وەک هەمیشە رۆلى پیشەى و زانستى و رێکخراوەیى بەبەرنامەو پەیرەوى خۆتان کادیرو ئەندامانى هەردوو یەکێتیەکەتان بەگیانى نەتەوەیى و هەستى نیشتمان پەروەرى و رێبازى بارزانى نەمر کە دامەزرێنەرى هەردوو رێکخراوەکە بووە لە پێناو خزمەت کردنى قوتابیان و لاوانى کوردستان بەگشتى گۆش بکەن ، هەروەها بەرپرس لق هەماهەنگى و هاوکارى لقى دووى لە پێشکەوتنى کارەکانیان بۆ خستنە روو




