هێمن هەورامی: پارتی ئامانجی كوردستانە و حزبایەتی تەنیا وەسیلەیە

سەرۆك بارزانی ئەوەی پێویست بووبێت بۆ كۆكردنەوەی لایەنەكانی هەر چوار پارچەی كوردستان كردوویەتی و ئەوەی پێویستیش بێت دەیكات، سەرۆك بارزانی گلەیی لە كونسولیەتی ئەمەریكا كرد كە ئاستەنگ بۆ كادرانی پاتی و یەكێتی دەروست دەكرێت، هۆكاری سستی بەرێوەچوونی گۆنكرەی نەتەوەی تەنها پارتێكی دیاری كراوە كە دەیەوێت نوێنەرایەتی پارچەیەكی كوردستان بكات".
هێمن هەورامی ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی و بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە چوارچێوەی سیمیناریكدا بۆ كادرو لایەنگارانی پارتی لە سنووری لقی بیست ویەك و ضوار، لە سلێمانی، ئاماژەی بە چەند پێشهاتێكی هەنووكەیدا. هەورامی لە سەرەتای سیمینارەكەدا تیشكی خستە سەر مێژووی پارتی و چۆنییەتی كاركردنی بە ڕابەرایەتی بارزانی نەمر، كە هەموو كات پارتی هەوڵی كۆكردنەوەی لایەنەكانی داوە، بۆ گەیاندنی مەفوومی حزبایەتی كە لە لای پارتی و سەركردایەتییەكەی تەنها وەسیلەیە و ئامانجمان كوردستانێكی سەربەخۆیە، هەر لەم روانگەیەشەوە چۆنیەتی پێك هێنانی كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستانی روون كردەوە كە پارتی لە گەڵ بەشداری پێكردنی هەموو لایەنە براوەكانەو هەوڵ دەدات حكومەتێكی بنكە فراوانی نیشتمانی پێك بێنێت بۆ گەشاندنەوەی رێرەوی بەرەو پێشچوونەكانی هەرێمی كوردستان".
پەیوەندی هەرێمی كوردستان و ئەمریكا و هۆكاری سەردان نەكردنی سەرۆك بارزانی بۆ ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا، بەشێكی تری سیمینارەكەی پێك دەهێنا، هەورامی لەم بارەیەوە گووتی كە بەر لە چوار مانگ بە فەرمی بانگهێشتی سەرۆك بارزانی كراوە بۆ كۆشكی سپی بەڵام ئەوكات سەرۆكی هەرێم گلەیی لە كونسوڵیەتی ئەمەریكا كرد كە ئاستەنگ بۆ كادرانی پارتی و یەكێتی دروست دەكرێ، هۆكاری سەردان نەكردنەكەشی تەنها ئەمە بووە، هەورامی ئەوەشی نەشاردەوە لە ئێستادا نەتەوەی كورد پێویستی بە كۆدەنگیەك هەیە بۆ راگرتنی بڵانسی هێز لە ناوچەكەدا، ئەمەش تەنها بە گوتارێكی یەكگرتووی نەتەوەی دەبێت، بۆیە سەرۆك بارزانی ئەوەی پێویست بووبێت بۆ كۆكردنەوەی لایەنەكانی هەر چوار پارچەی كوردستان كردوویەتی و ئەوەی پێویستیش بێت دەیكات و سستی بەرێوەچوونی كارەكانی كۆنگرەی نەتەوەییشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە نەتیا پارتێكی دیاری كراو دەیەوێت نوێنەرایەتی پارچەیەك بكات و پێشبینی ئەوەشی كرد لە چەند مانگێكی داهاتوودا كۆبوونەوەكان دەست پێ بكەنەوە، پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدا و رەوشی سوریا و پەیوەندی لە گەڵ توركیا، تەوەرێكی دیكەی سیمینارەكە بوو، بە واڵاكردنی درگای گفتووگۆ و پرسیاری ئەمادەبوا و جوابدانەوەیان كۆتایی بە سیمینارەكە هات.

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
