روونكردنەوەیەك لە مەكتەبی وتەبێژی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان

دیارە بەرێز سەبری ئۆك بە ناوی كەجەكە لە فورات نیوز بە هەمان شێواز و بە هەمان مەبەستی نارەوایبەرێز صالح گەدو بە ناوی كانتۆنی جەزیرە لە كوردستانی رۆژئاوا لە رۆژنامەی هاوڵاتی لە بەرواری 15/2/2014 پڕوپاگەندەیەكی نزم دژی هەڵوێستی كوردستانی و نەتەوەیی و دیموكراسی پارتیمان بەرامبەر كانتۆنەكانی پەكەكە لە كوردستانی رۆژئاوا بڵاو دەكاتەوە , بەڕای ئێمە ئەو كانتۆنانەی هەیە سەرو سیمایەكی كوردستانی و دیموكراسی پێوە دیار نییە ، بەڵكو بەردەوامی دانە بە هەمان سیاسەتی تاكڕەو و خۆسەپاندنی جارانی پەكەكە و پەیەدەیە و هەمان هەڵە مێژووییەکان دووبارە دەكەنەوە . بۆیە ئەو هەموو پڕوپاگەندە نزم و تۆمەتانە رەتدەكەینەوە و دووپاتیشی دەكەینەوە كە بەردەوام دەبین لە پێشكەشكردنی هەموو پشتیوانییەكی سیاسی و دیبلۆماسی و مرۆیی بۆ كوردستانیانی رۆژئاوا و تەئكید دەكەینەوە كە پەیەدە هێشتا دەرفەتی لە بەردەم ماوە بە هەڵەكانی خۆیدا بچێتەوە و راستیان بكاتەوە و ناكرێت چارەنووسی میللەتێك بە تاكڕەوی بەرێوە ببردرێت و دەبوایە پەكەكە لە جیاتی ئەوەی تۆمەت بخاتە پال پارتیمان، رۆلی خۆی وەكو پێویست بگێرێت و سنورێك دابنێت بۆ هەموو ئەو هەلوێست و رەفەتارانەی پەیەدە كە زیانەكی ئاشكرا بە دۆزی رەوای كوردی رۆژئاوا دەگەیەنێت.
مەكتەبی وتەبێژی مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
16/2/2014

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
