لقی دوو رێزى لە ژمارەیەک مامۆستا و کادیرانى بوارى پەروەردەیى لە شارى هەولێر گرت

ئەمرۆ بەئامادەبونى عەلى حوسێن بەرپرسى لقى دوو و کارگێرانى لق وبەرپرسى ناوچە و ژمارەیەکى زۆر لە مامۆستایان و کادیرانى پەروەردەیى، لە رێورەسمێکدا ناوچەى ئاراسى پارتى دیموکراتى کوردستان بەمەبەستى بەرز هەلسەندگاندنى رۆڵیان رێزى لە ژمارەیەکى زۆرى مامۆستا و کادیرانى بوارى پەروەردەیى لە شارى هەولێر گرت..... لە مەراسیمەکەدا بەرپرسى لقى دوو دواى بەرز هەلسەندگاندن و ماندوبونی رۆلى کادیرانى پەروەردەیى و ئیدارى لەپێناو پێشکەوتنى کۆمەلگاو پێشکەش کردنى نمونەیەکى جوانى خزمەت کردن بەنەوەى دوا رۆژى گەلەکەمان و هاولاتیانى شارى هەولێر، پاشان جەختى لە داکۆکى کردن لەدەستکەوتەکان و هێنانەکایەى کەشێکى لەبار بۆ زیاتر خزمەت کردن و نەهێشتنى کەموو کورى لە کاریى ئیداریى و پەروەردەیى کردەوە، هەر لەکۆبونەوەکەدا بەرپرسى لق داواى لە کادیران کرد هەموو هەولێک بۆ سەرکەوتنى نەهج و بەنامەى پارتى دیموکرات کوردستان بدەن کە زامنى هەموو ئەو ئامانج و دەستکەوتانەیە کە سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆى تێدەکۆشێت وخەباتى بۆ دەکات، هاوکات تەئکیدیشى لە کادیرانى پارتى کردەوە پالپشتى لە پاراستنى ئەم ئەزمونەو سەرکەوتنى پرۆسەى سیاسى و هەنگاوەکانى پرۆسەى پێکهێنانى کابینەى نوێ حکومەتى کوردستان بکەن، کە ئەمەش لە پێناو ئایندەى سەقامگیرى و زیاتر خزمەت کردن و باشتر کردنى رەوشى ژیان و پاراستنى ئارامى و ئاسایشى خەلکى کوردستان بەگشتى.




