لەیادى 1 شوباتدا لقى دووى هەڵسا بە هەلمەتێکى فراوانى خوێن بەخشین لە شارى هەولێر

لەیادى 1 شوباتدا لقى دووى پارتى دیموکراتى کوردستان بەهاوکارى بەرێوەبەرایەتى سەنتەرى گواستنەوەى خوێن هەڵسا بە هەلمەتێکى فراوانى خوێن بەخشین لە شارى هەولێر، ئەمرۆ لەرێورەسمێکدا بەئامادەبونى عەلى حوسین بەرپرسى لقى دوو کارگێرانى لق و بەرپرسى ناوچە و نوسینگەکانى سەربەلقى دوو ژمارەیەکى زۆر لە کادیران، زیاتر لە 130 بتل خوێنیان بەخشى بە توشبوانى نەخۆشى تالاسیما کەبەهۆى کەم خوێنیەوە ئەنالێنن . بەرپرسى لقى دوو دوایى بەخشینى خوێن لە وتەیەکدا ئامانجى سەرەکى لەم بەخشینە بەبەردەوام بوونى خەبات و تێکۆشان لە پێناو بەدیهێنانى ئامانجەکانى گەلى کوردستان و پاراستنى دەستکەوتەکانی وەسف کرد و وەلامێکیشە بۆ تیرۆرستان و دوژمنانى خەلکى کوردستان، هەروەها بەرپرسى لق تەئکیدى کردەوە بەخشینى خوێن بەم توێژە وەک کارێکى خێرخوازى و مرۆییانەیە بۆ ئەوەى توشبووانى تالاسیما بتوانن بەشێوەیەکى باش چارەسەرى بۆ نەخۆشیەکەیان ئاسانتربێت، هاوکات ستایشى هەول ماندوبونى بەرێوبەرو پزیشک و کارمەندانى بەرێوەبەرایەتى سەنتەرى گواستنەوەى خوێنى کرد کە توانیویانە لە ئاست ئەرکەکانیان دابن لە هەمووکاتەکاندا رۆلى خۆیان لە خزمەتکردن ببینن.




