٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
پەيوەندی گشتی

هێمن هەورامی لە دوو دیداری جیادا لە گەڵ كونسلی رۆمانیا و هەردوو جێگیری كونسلی گشتی توركیا بارودۆخی ئەمرۆی هەرێمی كوردستان و ناچەكەیان تاوتوێ دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هێمن هەورامی ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی و بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئەندام مەكتەب، لە میانەی دوو دیداری جیادا لە گەڵ هەریەك لە كونسڵی رۆمانیا (میهات ئینی) و مستەفا توكار و ئەیوب ئۆزچیمەن جێگیرانی كونسلی گشتی توركیا لە كوردستان، باسی لە رەوشی ئەمرۆی هەرێمی كوردستان و ناوچەكە و پەیوەندی نێوان بەغدا و هەرێمی كوردستان و ئامادە سازی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەرێم و هەریەك لە توركیا و رۆمانیا و پێكهێنانی دووپایان دەكەنەوە.

لە تەوەرێكی تری دانیشتنەكەدا هێمن هەورامی میكانزم و هەوڵەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانی بۆ پێك هێنانی كابینەی هەشتی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەشداری كردنی هەموو لایەنە براوەكانی بۆ هەردوو شاندی میوان شی كردەوە .

هەردوو شاندی میوان سەرسامی خۆیان بۆ بەرەوپێشوەچوونە خێراكانی هەرێمی كوردستان دەربڕی، لە میانەی دانیشتنەكەدا هەردوو جێگیری كونسوڵی گشتی توركیا بەبایەخ و گرنگی باسیان لە پەیوەندی نێوان هەردوو لا كرد و هیوای زیاتر بەرەو پێش چوونی ئەو پەیوەندییانەیان خواست .

لەلای خۆیەوە كونسڵی رۆمانی ئاماژەی بە سەقامگیری و هێوری بارودۆخی كوردستان كرد، و ئەوەشی بە هۆكاری سەرەكی كاركردنی زیاتر لە حەفتا كۆمپانی لە كوردستان دانا.

لە كۆتایی هەردوو دیدا هیوای پەرەپێدانی پەیوەندییەكانیان و ئاڵوگۆڕكردنی بیرو رایان خواست .

 

هەواڵی پەیوەندیدار