٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی لقەکان

شاندێکى مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان سەردانى بارەگاى مەکتەبى سیاسى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستانیان لە شارى هەولێر کرد

سەرچاوە: KDP.info

بەمەبەستى پیرۆزبایى ساڵیادى راگەیاندنى یەکگرتوى ئیسلامى کوردستان، ئەمرۆ شاندێکى مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان پێک هاتبون کاکەمین نەجار سەرۆکى ئەنجومەنى سەرکردایەتى پارێزگاى هەولێرى پارتى و ئەحمەد کانى بەرپرسى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییە نیشتمانیەکانى کوردستانى و عێراقى، عەلى حوسین بەرپرسى لقى دوو و ژمارەیەک پەرلەمانتارى لیستى زەردو ئەندامانى سەرکردایەتى پارێزگاى هەولێر و کارگێرانى لق و ئەندامانى پەیوەندییە نیشتمانیەکان سەردانى بارەگاى مەکتەبى سیاسى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستانیان لە شارى هەولێر کردو لە لەلایەن مەحمەد فەرەج ئەمیندارى گشتى و ئەندامانى مەکتەبى سیاسى پێشوازى کران ... لە دیدارێکدا شاندى پارتى دیموکراتى کوردستان بەبۆنەى 20 هەمین ساڵیادى راگەیاندنى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان پێرۆزباییان ئاراستەى ئەمیندارى گشتى و ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و سەرکردایەتى و کادیرو ئەندامانى یەکگرتوى ئیسلامى کرد، هەروەها هیوایان خواست ئەم یادە هاندەرو هەنگاوێکى دیکە بێت بۆ تێکۆشان لە پێناو پێشکەوتنى زیاتر و پاراستنى ئەزموونى دیموکراسى ودەستکەوتەکانى گەلى کوردستان، هەر لە دیدارەکەدا جەخت لە قوڵبونەوەى پەیوەندییەکانى نێوان پارتى دیموکراتى کوردستان و یەکگرتوى ئیسلامى کوردستان و هاوهەلوێستى گشت حزب و لایەنە سیاسیەکان لە پێناو یەکخستنى نێو مالى کورد ونزیک بوونەوەى بیروراکان لەبەرامبەر پێکهێنانى کابینەى داهاتوى حکومەتى کوردستان و هەموو پرسەکانى تر کە رووبەروى هەرێمى کوردستان دەبێتەوە کرایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار