٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی لقەکان

بەرپرسى لقى دوو رێزى لە ژمارەیەک قوتابى نابینا لە شارى هەولێر گرت

سەرچاوە: KDP.info

بەمەبەستى هۆشیارى زیاتر و گرنگیدان بەبەهرەو تواناکانى قوتابیانى نابینا، ئەمرۆ بەئامادەبونى عەلى حوسێن بەرپرسى لقى دوو و کارگێڕانى لق و سکرتێرى یەکێتى قوتابیانى کوردستان و بەرپرسى لاوانى هه‌ولێر، ناوەندى هەولێرى یەکێتى قوتابیانى کوردستان لە رێورەسمێکدا بەخەلات کردن رێزى لە ژمارەیەک قوتابى نابینا لە هۆلى سەنتەرى ئالا لە شارى هەولێر گرت . لە میانى بەرێوەچونى رێورەسمەکەدا بەرپرسى لقى دوو دوایى ئاماژە کردن بەرۆلى یەکێتى قوتابیانى کوردستان، ئاماژەى بە خزمەت کردن و پێشکەوتنى ئاستى زانست و خوێندن لە هەرێمى کورستان کرد، هەروەها باسى لە گرنگی بە بەرزکردنەوەى ئاستى زانست و تواناکانى قوتابیانى نابینا کرد بۆ ئەوەى هەست بەدابران لە نێو کۆمەلگادا نەکەن و تواناکانى خۆیان لە ئاستە جیاجیاکانى خوێندن پەرە پێ بدەن، بۆ ئەم مەبەستە هەموو هاوکارى و هەماهەنگى لقى دووى بۆ خستنە روو، پاشان سکرتێرى یەکێتى قوتابیانى کوردستان تیشکى خستە سەر کارى رێکخراوەیى یەکێتیەکەیان و گرنگیدان بە خزمەت کردنى قوتابیان وتایبەت ئەم توێژە کە پێویستیان بەئاوەر دانەوەى زیاتر هەیە لە کۆمەلگادا.

هەواڵی پەیوەندیدار