هێمن هەورامی و باڵوێزی شاهانەی بریتانیا لە بەغداد دوواین پەرەسەندنە سیاسیەكانی ناوچەكە تاوتوێ دەكەن

بەمەبەستی ئاڵوگۆركردنی بیروڕاو هەڵسەنگاندن بۆ دوایین پەرەسەندن و پێشهاتە سیاسییەكانی ناوچەكە، (سیمون كۆلیس) باڵوێزی شاهانەی بریتانیا لە بەغدا و (هیو ئێڤانس) كونسڵی گشتی بریتانیا لە هەرێمی كوردستان سەردانی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی (پ د ك ) كرد و لە لایەن هێمن هەورامی بەرپرسی مەكتەب ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەب پێشوازی كران .
باڵوێزی شاهانەی بریتانیا لە بەغدا وێڕای خۆشحاڵی دەربڕین، بەم سەردانەی بۆ هەرێمی كوردستان و پێشوازی كردنی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پ د ك، ئامانجی سەردانەكەی خۆی و شاندی یاوەری بۆ زیاتر ئاگاداربوون لە رەوشی سیاسی و سەقامیگیری هەرێمی كوردستان گەڕاندەوە، لە نزیكەوە ئاگادار بوون لە رەوش و گوزەرانی پەنابەرانی سوریا لە هەرێمی كوردستان .
هەورامی پەیوەندی لە مێژینەی نێوان نەتەوەی كوردو وڵاتی شاهانەی بەریتانی بەرز نرخاند، وەهەروەها ئاماژەی بە گۆرانكارییە هەنوكەیەكانی ناو گۆرەپانی سیاسی هەرێمی كوردستانیدا، هەوڵو كۆششەكانمان چڕ كردۆتەوە لە گەڵ لایەنە سیاسیەكانی دیكەدا لە ئایندەیەكی نزیكدا كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێك بێت .
باڵوێزی شاهانەی بەریتانیا لە بەغدا سەرسامی خۆی نیشاندا بە بەرەوپێشوەچوونەكانی هەرێمی كوردستان لە رووی سیاسی و ئابووری و سەقامگیریەوە، لە لایەكی دیكەوە سوباس و پێزانینی خۆی ئاراستەی حكومەتی هەرێمی كوردستانی كرد بۆ دابینكردنی زەوی بۆ دروست كردنی باڵاخانەی نوێی كونسڵخانەی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان،
لە كۆتایدا هەردوو لا خۆشحاڵی خۆیان بۆ لەم جۆرە سەردانانە دەربڕی و هیوای بەردەوامیان بۆ خواست .

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
