٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی لقەکان

بەرپرسى لقى دوو پێشوازى لە بەرپرسى لقى هەولێرى بزووتنەوەى دیموکراتى ئاشورى و شاندێکى یاوەرى کرد

سەرچاوە: KDP.info

ئەمرۆ عەلى حوسین بەرپرسى لقى دوو بەئامادەبوونى کارگێرو ئەندامانى لق پێشوازى لە ئیدریس میرزا بەرپرسى لقى هەولێرى بزووتنەوەى دیموکراتى ئاشورى و شاندێکى یاوەرى کرد .. لە دیدارێکدا تیشک خرایە سەر دواین پێشهات و رووداو بارودۆخى هەستیارى سیاسى و ئالۆزی و قەیرانەکانى ئەمرۆى عیراق وهەرێمى کوردستان، هەروەها باس لە گفتوگۆکانى پێکهێنانى کابینەى هەشتەمى حکومەت و بەشدارى کاراى لایەنە سیاسیەکانى هەرێم و تەواوى پێکهاتەکانى کوردستان لەم بارەیەوە کرا، هەر لەدیدارەکەدا پێکەوە ژیانى ئاشتیانەو پەیوەندى نێوان نەتەوەى کوردو پێکهاتەکانى هەرێمى کوردستان تەئکیدى لەسەر کرایەوە، هاوکات بەرپرسى لق رۆلى برایانى مەسیحى و ئاشورییەکانیشى لە نێو بزووتنەوەى رزگارى خوازى گەلى کوردستان و بەشداریی و پالپشتیان لە هێنانەکایەى دیموکراسى و پێشکەتنەکانى ئەمرۆى هەرێمى کوردستان بەگرنگ دانا.

هەواڵی پەیوەندیدار