بەرپرسى لقى دوو پێشوازى لە شاندێکى ( مەجلسى ئەعڵا ئیسلامى ) لە شارى هەولێر کرد

ئەمرۆ عەلى حوسێن بەرپرسى لقى دوو بەئامادەبوونى کارگێرانى لق و ئەندامانى لق پێشوازى لە شاندێکى ( مەجلسى ئەعڵا ئیسلامى ) لە شارى هەولێر کرد . لە دیدارێکدا باس لە کرنگى دان بە پەیوەندییە مێژوییەکانى نێوان پارتى دیموکراتى کوردستان و مەجلسى ئەعڵاى ئیسلامى لە رابردوو و قۆناغى ئێستاى سیاسى عێراقدا کرا، لەم بارەیەوە بەرپرسى لقى دوو رۆل و هەلوێستى خوالێخۆشبوو محسین ئەلحەکیمى بەرامبەر بە فتواى حەرامکردنى ڕژانى خوێنى کوردو و پاراستنى مافە رەواکانى گەلى کوردو و پەیوەندى و دۆستایەتى لەگەل بارزانى نەمرو گەلى کوردا بەرزى هەلسەندگاند، هەر لەدیدارەکەدا هەردوولا تەئکیدیان لە هەماهەنگى و هاوکارى نێوان هەردوولا بۆ بەرەو پێشبردنى دیموکراسیەت و خزمەت کردنى زیاترى گەلانى عێراق و هەرێمى کوردستان و نەهێشتنى هەموو کێشەو بەربەستەکانى نێوان حکومەتى عێراق و حکومەتى هەرێمى کوردستان کردەوە.




