٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
پەيوەندی گشتی

لە دوو دیداری جیادا هێمن هەورامی رەوشی ئێستای هەرێمی كوردستان و ناوچەكەی بۆ كونسڵی گشتی ئیتالیا و بەرپرسی یوئێن لە كوردستان شی دەكاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

 بەمەبەستی ئاگاداربوون لە دووایین پێشهات و پەرەسەندنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان و ئاگاداربوون لە هەڵوێست و تێروانیەكانی (پ.د.ك) بۆ رەوشی هەنووكەیی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە، بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی (پ.د.ك) لە دوو دیداری جیادا پێشوازی دەكات لە (كارمیلۆ فیكار) كونسڵی گشتی ئیتالیا و (سۆكۆڵ كۆندی) بەرپرسی یوئێن لە كوردستان.

 هێمن هەورامی وێرای بەخێرهاتنیان، پەیوەندییەكانی نێوان وڵاتی ئیتالیا و هەرێمی كوردستان بە گرنگ و بایەخدار زانی و جەختی لەسەر زیاتر پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانە كردەوە، هەروەها كارو چالاكییەكانی یوئین لە هەرێمی كوردستانی بەرزنرخاند. لە تەوەرێكی دیكەی دیدارەكەدا بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی رۆشنایی خستەسەر ئامانج و گرنگی دوواین سەردانی جەنابی سەرۆك بارزانی بۆ ئەورووپا و سەردانەكەیان بە سەردانێكی ئەرێنی و بایخدار لەقەڵمدا.

 پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی كوردستان و عێراق تەوەرێكی تری باسەكەیان بوو، ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی 21 ئەیلولی ساڵی رابردوو بە دەركەوتێكی دیموكراسی بۆ هەرێمی كوردستان گەڕایەوە ئێستاش لە مفاوەزاتین لەگەڵ لایەنە براوەكان بۆ پێك هێنانی كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان و پێك هێنانی حكومەتێكی بنكە فراوان بەردەوامە.

لە لایەكی دیكەشەوە پرسی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق كراو كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا ئێستا لە كەش و هەوایەكی ئارامدایە و هەوڵدەدەین بەرەو باشتر بروات،

كۆنگرەی جنێف 2 و گۆڕانكاریەكانی سوریا و باسیان لێوە كراو، هەورامی لە روانگەی پ د ك وە سیاسەتی سەركردایەتی كورد بۆ چارەسەركردنی كێشەی رۆژئاوای كوردستان سوریا سیاسەتێكی سەربەخۆیەو سیاسەتمان بەرژەوەندی باڵای كوردە لە سووریا.

هەروەها بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكان تیشكی خستەسەر پرسی نەوت كە هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی دەستوری عێراقی فیدراڵ لە سەر پرۆژەكان رێككەوتوین و بە مافێكی سروشتی هەرێمی كوردستان دەزانین .

لە كۆتایدا كونسڵی گشتی ئیتالیا و بەرپرسی یوئێن لە كوردستان خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئەم سەردانە دەربڕی و هیوایان خواست ئەم جۆرە سەردانانە بەردەوام بن .

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار