هێمن هەورامی: سه‌رده‌می سیستەمی فیفتی به فیفتی بەسەرچوو

پارتی مه‌رج له‌كه‌س قبوڵناكات و مه‌رجیش به‌سه‌ر كه‌سێك ناسه‌پێنێت، هه‌موو لایه‌نه‌كانیش به‌پێی ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن ئیمتیازات له كابینه‌ی هه‌شت وه‌رده‌گرن و سه‌رده‌می فیفتی به فیفتی به‌سه‌رچووه، چونكه دروشمان له رۆژانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان پێكه‌وه به‌ره‌و كوردستانێكی گه‌ش بووه".
هێمن هەورامی ئەندامی ئەنجوومەنی سەركرداییەتی و بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی (پ د ك) لە چوارچێوەی سیمینارێكدا بۆ ئەندامانی سنوری لقی 24 سەفین، دوایین پێش هاتوو و گۆرانكارییەكانی ناوخۆ و دەرەوەی بۆ ئاماده بوان شی كرده‌وه. هەورامی لە سیمینارەكەدا ساڵوەگەڕی شەهید بوونی سەركردەی هەمیشە لە یاد (ئدریس بارزانی) و كردەوە تیرۆریستیەكەی 1 شوباتی ساڵی 2004 ی بە رۆژێكی رەش وەسف كرد و لە یادەوەری پارتیدا وەك تراژیدیایەك نووسراو ده‌مێنێته‌وه".
هێمن هه‌ورامی تێشكی خسته سه‌ر سەركەوتنە یەك لە دوای یەكەكانی پارتی ئاماژه‌ی به هه‌ڵبژاردنی 21ی ئه‌یلول دا‌و گوتی: هەڵبژاردنی 21ی ئه‌یلول چارەنووساز و دیاری كردنی وەزنی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بوو، بۆ پێكهێنانی كابینەی هەشت. هەموو لایەنە براوەكان بە پێی ئیستحقاقاتی هەڵبژاردن ئیمتیازاتیان پَی دەدرێت، پارتی وەك لایەنی براوە هەڵدەستێت بە پێك هێنانی كابینەكە، جێگری سەرۆكی حكومەت هەمان دەستەڵاتی كابینەكانی پێشتری نابێت، چونكە سیستەمی فیفتی فیفتی بەسەر جوو . بۆ بەژداری لایەنە براوەكان پارتی مەرجی بۆ هیچ لایەنەك نیەو مەرجیش لە هیج لایەك قبوڵناكات، ده‌رگاشمان كراوەیە بۆ هەموو لایەنەكان، چونكە پێش هەڵبژاردن درووشمان پێكەوە بەرەو كوردستانێكی گەش بوو، نەك بە تەنها یاخو لە گەڵ لایەنێكی دیكە".
هه‌روه‌ها هه‌ورامی لە درێژەی سیمینارەكەدا تیشكی خستە سەر پیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغداد كە كه‌ش و هه‌وایه‌كه بەرەو ئاساییی بوونەوە دەروات، دوا گۆرانكارییەكانی ناو گۆرەپانی ململانێی سوریای شیكردەوە و هەڵوێستی پارتی و سەركردایەتی كورد لەگەڵ یەك ریزی برا كوردەكانی رۆژئاوا داین و نابینە بەشێك لە ئەجندای هیج مەشروعێكی ئیقلیمی و نێودەولەتی، ئێمەی كورد بۆ خۆمان خاوەن ئیرادەیەكی موستەقرین. ئەوەشی نەشاردەوە كە لە سەد ساڵی رابردوودا فرسەتی وەها لەبار بۆ كورد ناهاتووەتە پێشەوە، دەبێت سود لە كات وەربگرین و یەك ریزی كورد لەم هەڵو مەرجەدا زامنی پاراستنی بەرژەوەندییەكانی نەتەوەی كوردە.
هەورامی لە كۆتای سیمینارەكەدا سەردانەكەی جەنابی سەرۆكی بارزانی بۆ وڵاتانی دەرەوە بە سەردانێكی ئیجابی وەسف كردوو".

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
