٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی لقەکان

شاندێکى لقى دوو سەردانى مەکتەبى سیاسى پارتى کرێکاران ورەنجدەرانى کوردستانى لە شارى هەولێر کرد

سەرچاوە: KDP.info

لە ( 19 ) هەمین ساڵیادى دامەزراندیاندا، ئەمرۆ شاندێکى لقى دوو سەردانى مەکتەبى سیاسى پارتى کرێکاران ورەنجدەرانى کوردستانى لە شارى هەولێر کرد، لەلایەن باپیر کامەلا سکرتێرى پارت و ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و بەرپرسى ناوەندى هەولێرى پارتى کرێکاران و رەنجدەرانى کوردستان پێشوازى کرا ..... لە دیدارێکدا شاندى لقى دوو پیرۆزباى ساڵیادى دامەزراندنى پارتى کرێکاران و رەنجدەرانى کوردستانى ئاراستەى سکرتێرو ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و تەواوى کادیرو ئەندامانى کرد و هیواى خواست ئەم یادە هاندەرێکى دیکە بێت بۆ تێکۆشان و خەبات لە پێناو پێشکەوتنى زیاتر و پاراستنى ئەزموونى دیموکراسى ودەستکەوتەکانى گەلى کوردستان، هەر لە دیدارەکەدا جەخت لە پەیوەندى نێوان هەردوولاو یەکریزى گشت لایەنەسیاسەکان لە بەرامبەر پرسە سیاسى ونەتەوەییەکانى هەرێمى کوردستان کرایەوە، هەروەها هەردوولا تەئکیدیان لە یەک گوتارى و هەماهەنگى لەسەر پرسە چارەنوسازەکان و پێکهێنانى کابینەى هەشتى حکومەتى هەرێم کردەوە، لە بەرامبەردا سکرتێرى پارتى کرێکاران رەنجدەران پالپشتى و پابەندبونى پارتەکەیان بە هەر هەنگاو هەلوێستێک لە پێناو پاراستنى ئەزموون و بەرژەوەندى گشتى گەلى کوردستان دەربرى.

هەواڵی پەیوەندیدار