٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
پەيوەندی گشتی

به‌ ئاماده‌بوونی به‌رپرسی لقی 2مەراسیمى یادکردنەوەى شەهیدانى 1ی شوبات لە شارى هەولێر بەرێوەچوو

سەرچاوە: KDP.info

ئەمرۆ لە 10 یەمین سالیادى کارەساتە جەرگ بەر و خۆێناوییەکەى (1) شوباتى 2004 کە تێدا لەم رۆژەدا کۆمەلێک سەرکردەو کادیرو پێشمەرگەو خەڵکى شارى هەولێر لە هەردوو بارەگاى لقى دووى پارتى دیموکراتى کوردستان و مەلبەندى سێى یەکێتى نیشتمانی كوردستان شەهید بون، سەر لەبەیانى ئەمرۆ بەئامادەبوونى عەلى حوسێن بەرپرسى لقى دوو وکارگێرو بەرپرسى ناوچەو نوسینگەکان و بەرپرسانى سیاسى و ئیدارى و سەربازى و کەس و کارى شەهیدان و خەلکى هەولێر مەراسیمى یادکردنەوەى شەهیدانى ئەم تاوانە قێزەونە لە بەردەم مینۆمێنتى یەکى شوبات لە نێو پارکى شەهید سامى لە شارى هەولێر بەرێوە چوو .. بنەمالەى شەهیدان و بەرپرسان و خەلکى هەولێر بەدانانى تاجە گولینەو وەفادارى بۆ خوێنى شەهیدان دوپاتیان کردەوە دوژمنان و تیرۆرستانى دژ بەئازادى و دیموکراسى هەرگیز ناتوانن ژیان و پێشکەوتنەکانى گەلى کوردستان بوەستێنن و رەورەوەى ئاوەدانى و پێکەوە ژیانى سیاسى و کۆمەلایەتى خەلکى کوردستان تێک بدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار