٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی لقەکان

بە ئامادەبوونى بەرپرسى لقى دوو ته‌رمی (زەکى کامل ئاکرەیى) لە شارى هەولێر بەخاک سپێردرا

سەرچاوە: KDP.info

ئەمرۆ کەسایەتى ناسراو تێکۆشەرو پێشمەرگەى شۆرشى ئەیلول و راوێژکار لە کۆمەلەى مامۆستایانى شۆرشى ئەیلول خوالێخۆش بوو ( زەکى کامل ئاکرەیى ) بە نەخۆشى لە شارى هەولێر کۆچى دوایى کرد، لە رێورەسمێکدا بە ئامادەبوونى عەلى حوسێن بەرپرسى لقى دوو و کارگێرانى لق و بەرپرسانى ئیدارى و سیاسى و کۆمەلەى مامۆستایانى شۆرشى ئەیلول و ژمارەک لە کەسایەتى شارى هەولێرو ئاکرێ و کەس و کارو خانەوادەکەى، خوالێخۆشبوو لە گۆرستانى شێخ ئەحمەد لە شارى هەولێر بەخاک سپێردرا . دوایى ناشتنى لە ووتەیەکدا بەرپرسى لقى دوو سەرەخۆشى لە بنەمالەو دۆستان و ئامادەبوان کرد، پاشان ئاماژەى بەرۆلى نیشتمان پەروەرى و دڵسۆزى خوالێخۆش بوو کرد کە وەک کەسایەتیەکى ئازا و لێهاتوو رۆشنبیر دەورێکى بەرچاوى هەبووە لە هاندانى کەنجان و لاوانى ئاکرێ بە ئینتمابون بۆ خەبات و نیشتمان و رێبازى بارزانى نەمر، هەروەها رۆلى بەرچاوى هەبوە لە نێو شۆرشى ئەیلول و هەردەم نزیک بوە لە بارزانى نەمر وجێگاى متمانەى جەنابیان و سەرکردایەتى ئەوساى پارتى دیموکراتى کوردستان بوە، هەروەها یەکێک بوو لە کارە تیرۆریستیەى ناوبارەگاى بارزانى نەمر بریندار بوە، هەر لەووتەکەیدا عەلى حسین تەئکیدى کردوە لە دەستدانى کەسایەتى و پێشمەرگە و تێکۆشەرى وەک ( زەکى ئاکرەیى ) تەنها خەمى بنەمالەکەیان نیە بەڵکو خەمى هەموو لایەکمان وخەلکى ئاکریى وهەولێریشە، لە کۆتایدا هیواى خواست خواى گەورە سەبوورى و ئارامى بە بنەمالەو هەموولایەک ببەخشێ.

هەواڵی پەیوەندیدار