٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی لقەکان

بە ئامادەبونی سکرتێری مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی لقی دوو رێورەسمێک بۆ بەخێرهاتنی پاتریاکی کلدانی لە جیهان و سەفیر و نوێنەری پاپا بەرێوە چوو

سەرچاوە: KDP.info

بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربون لەرەوشی مەسیحەیەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، دوایی گەیشتنیان بۆ شاری هەولێر ( غیبتەی پاتریاکی مارلویس ساکۆ سەرۆکی کەنیسەی کلدانی کاسۆلۆکی لە جیهان و مونسنیور جورجیو لینکرا سەفیری دەولەتی ڤاتیکان و نوێنەری قەداسەتی پاپا لە عێراق و ئەردەن و مەترانیەکانی بەسرە و بەغدا و کەرکوک و سلێمانی و ژمارەیەکی زۆری قەشەو رەبەن و جەماوەرێکی زۆری عەنکاوە، لە هۆلی ( مار یوسف ) ی رۆشنبیری و کۆمەلایەتی لە شارۆچکەی عەنکاوە بە ئامادەبونی فازل میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی و عەلی حسین بەرپرسی لقی دوو و کارگێرانی لق و بەرپرسی ناوچەی عنکاوە و پیاوانی ئاینی مەسیحی و کەسایەتی و بەرپرسانی ئیداری، رێورەسمێک بۆ بەخێرهاتنی پاتریاکی کلدانی لە جیهان و سەفیر و نوێنەری پاپا بەرێوە چوو ... سەرەتا لەلایەن مەتران (ماربەشار مەتی وەردە ) سەرۆکی ئەسقافیەی ئیباریشای ماریوسف لە هەولێر دوای بەخێرهێنانی بەرێزان سکرتێری پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرپرسی لقی دوو وپاتریاک و سەفیرو نوێنەری پاپا وسێ لە ئەسقەفیەکانی عێراق و ئامادەبوان، پاشان لەلایەن خۆیەوە وپاتریاک سەفیرو نوێنەری پاپا خۆشحالی خۆیان بۆ هاتنی کوردستان و باشی رەوشی ژیانی مەسیحیەکان دەربری، هەروەها تەئکیدیان لەپاراستن و پتەوکردنی گیانی برایەتی و پێکەوە ژیانی ئاشتیانەی نێوان گشت پێکهاتەو ئاین و نەتەوەکان لە هەرێمی کوردستان کردەوەو هەرێمی کوردستانیشیان وەک شوێنێکی ئارام بۆ هەموو خەلکی مەسیحی نەتەوەکانیتر دانا کە لەناوچەکانی تری عێراق هاتوون، لەلای خۆشیانەوە ستایشی هەموو ئەو هەولانەی سەرۆک بارزانی و حکومەت و پارتی دیموکراتی کوردستان کرد بۆ هێنانەکایەی ئەو ئارامی و تەبایی و برایەتیەی لە نێوان هەموو پێکهاتەکانی کوردستاندا هەیە، هەروەها پاتریاک هیوای سەرکەوتنی و بەرەوپێش بردنی ئەزموونی دیموکراسی کوردستانی کرد، دواتر فازل میرانی لەوتەیەکدا بەناوی سەرۆک بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان و خەلکی کوردستان بە خێرهاتنی غیبتەی پاتریاک و سەفیرو نوێنەری پاپا و ئەسقەفیەکانی عێراق و کوردستانی کرد وخۆشحالی خۆی دەربری، هەروەها سکرتێری مەکتەبی سیاسی تەئکیدی لە پاراستن و پتەوکردنی گیانی برایەتی و پێکەوە ژیانی لە مێژینەی ئاشتیانەی نێوان گشت پێکهاتەو ئاین و نەتەوەکان بەتایبەت لەگەل برایانی مەسیحی کە رابردوو و مێژوویەکی هاوبەشمان هەیە لە هەرێمی کوردستان، هەر لەوتەکانیدا فازل میرانی گوتی جێگای داخە برایانی مەسیحی لە ناوچەکانی تری عێراق لە بەر تیرۆرو هەرەشە جێگاو مالی خۆیان جێ هێشتوە ئەمەش ئازارمان دەدات بۆیە هەموو کات لە هەولداین رەوشی وولاتەکەمان بگەرێتەوە باری ئاسایی خۆی و هەرێمی کوردستانیش دەرگای واڵا بوە بۆ هەموو ئەو خوشک و برا مەسیحیانەی بەم هۆیانەوە هاتونەتە هەرێم و کوردستانیش بۆ ئەوان شوێنێکی ئارامە، ئیمە دەمانەوێت هەموویان وەکو خەلکی ئێمە لە ژیانێکی خۆش و ئاشتی و ئارامی دابژین، داواشی لە پاتریاک کرد بایەخ و پالپشتی زیاتر بە مەسیحیەکانی کوردستان بدەن بۆ ئەوەی ئێمەش بتوانین زیاتر خزمەتیان پێشکەش بکەین.

هەواڵی پەیوەندیدار