٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی لقەکان

بەرپرسى لقى دوو پێشوازى لە ( بلگاى دومان و سەرهیر ئەکمەن ) شارەزاى سیاسى لە سەنتەرى ستراتیژى رۆژهەلاتى ناوەراست لە تورکیا کرد

سەرچاوە: KDP.info

بەمەبەستى ئاشتنا بوون بەرەوشى سیاسى هەرێمى کوردستان و عێراق و ناوچەکە، ئەمرۆ عەلى حوسێن بەرپرسى لقى دوو بەئامدەبوونى کارگێرانى لق پێشوازى لە ( بلگاى دومان و سەرهیر ئەکمەن ) شارەزاى سیاسى لە سەنتەرى ستراتیژى رۆژهەلاتى ناوەراست لە تورکیا کرد ... لە دیدارێکدا بەرپرسى لقى دوو ئاماژەیەکى کورتى بەرەوشى سیاسى وبەرقەرار بوونى یاساو ئاسایش و پەیرەو کردنى بنەماکانى دیموکراسى و پاراستنى مافەکانى مرۆڤ لە هەرێمى کوردستان کرد، پاشان شاندنى میوان پێشکەوتن و ئارامى و سەقامگیرى سیاسى و پێکەوە ژیانى پێکهاتەو ئاینەکانى هەرێمى کوردستانى بەبایەخەوە لەناوچەکەو رۆژهەلاتى ناوەراستدا وەسف کرد، هەروەها ئامانجى سەردانەکەشیان زیاتر بۆ ئاگاداربون لە رەوشى سیاسى ودیموکراسى و پرسى چاوەروانکراوى هەلبژاردنەکانى عێراق و پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان و چۆنیەتى هەنگاونان بۆ سەرکەوتنى ئەم پرۆسەیە خستە روو، هەر لەدیدارەکەدا گرنگى پێکهێنانى کابینەى نوێ حکومەت و بەشدارى فراوانى لایەنە سیاسیەکانى کوردستان و پێکهاتەکانى ترى تورکمان و مەسیحى لەم کابینەیەدا تیشکى خرایەسەر، لەم بارەیەوە بەرپرسى لقى دوو تەئکیدى لە نەهج و بەرنامەى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان و حکومەتى کوردستان کردەوە لە کرنگى و بایەخدان بە ماف و داخوازى و هەموو پێکهاتەو ئاینەکانى هەرێمى کوردستان و ئەمەش بەروونى لە کوردستان هەستى پێ دەکرێت، هەر لەدیدارەکەدا هەردوولا تەئکیدیان لە چۆنیەتى هەماهەنگى و کارکردنى هاوبەش و رێکخستنى ئەم پرۆسە سیاسى و دیموکراسیە لە کاتى خۆى کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار