هه‌ڵه‌بجه پارێزگایه: به‌پێی بڕیاری په‌رله‌مانی كوردستان و ده‌ستوری عێراق

د.كه‌مال كه‌ركووكی
ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه به دیكۆمێنت بۆ هاوڵاتیانی كوردستان و عێراق بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه. تاكو مافه‌كانی هه‌رێمی فیدراڵی كوردستانی عێراق پێشێل نه‌كرێت. و رێز له یاسا و بڕیاره‌كانی هه‌رێم بگیرێت و ماده ده‌ستوورییه‌كانی ده‌ستووری عێراقی فیدراڵ پشتگوێ نه‌خرێت.
| نه مافی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و نه مافی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵه. ماده‌یه‌ك له ماده‌كانی ده‌ستووری عێراقی فیدراڵ به ئاره‌زووی خۆیان پشتگوێ بخه‌ن و به‌سه‌ریدا باز بده‌ن و له سفره‌وه ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه |
روونكردنه‌وه‌كه بۆ ئه‌وه‌یه گشت لایه‌ك رێز له مافه ده‌ستوورییه‌كان بگرن، نابێ و ناكرێت نه هه‌رێمی فیدراڵی كوردستان و نه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش، ئه‌و مافه‌یان هه‌بێت،دژ به‌ماده‌یه‌كی ده‌ستووری له ده‌ستووری عێراق كار بكه‌ن، مافێك به‌ماده‌یه‌كی ده‌ستووری له ده‌ستووری عێراق كه زۆرینه‌ی خه‌ڵكی عێراق به گشت پێكهاته‌كانیه‌وه ده‌نگی پێ داوه، ئێستا بێیت و جارێكی تر له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌و مافه‌ی له‌و ده‌ستووره كه له ماده‌یه‌كی روون و دیار، دیاری كرابێت، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی جێبه‌جێی بكه‌ی، دووباره بیخه‌یته‌وه به‌ر ده‌نگدان.
پێویسته ئه‌مه بوترێت و ئاشكرا بێت، نه مافی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و نه مافی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵه. ماده‌یه‌ك له ماده‌كانی ده‌ستووری عێراقی فیدراڵ به ئاره‌زووی خۆیان پشتگوێ بخه‌ن و به‌سه‌ریدا باز بده‌ن و له سفره‌وه ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه.
به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه و بیتوێن و سۆران و ئاكرێ. به‌بڕیاری ژماره (11)ی په‌رله‌مانی كوردستان له رێكه‌وتی 22/9/1999، سه‌لمێنراوه. ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق كه 80%ی ده‌نگده‌رانی عێراق ده‌نگی پێ داوه، له‌و ده‌ستووره‌دا له لاپه‌ڕه (70) له‌ماده‌ی (141)، گشت بڕیار و یاساكانی په‌رله‌مانی كوردستانی عێراق، له‌ساڵی 1992 ه‌وه په‌سه‌ند و كارپێكراو و دانپێدانراون. بۆیه لێره روونه ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق به‌پێی هه‌ردوو ماده ده‌ستوورییه‌كانی (117) له لاپه‌ڕه‌ی (57) و ماده‌ی (141) یش له لاپه‌ڕه‌ی (70).ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نن كه هه‌ڵه‌بجه و بیتوێن و سۆران و ئاكرێ، پارێزگان، ئێستا ته‌نیا ئه‌ڕكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه كه ده‌بێت به‌و كاره هه‌ڵبستێ و سنوور و نه‌خشه و ورده‌كارییه‌كانی دابین بكا. بودجه به‌پێی نفووسی دانیشتووانه‌كه‌ی دیاری بكا.
| ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش هه‌ڵه‌كه‌یان راست نه‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه بۆ هه‌موو هاووڵاتییه‌كی هه‌رێمی كوردستان و عێراق هه‌یه، له دادگای فیدراڵ له به‌رامبه‌ر پێشێلكردنی ده‌ستووردا، سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق تۆمار بكه‌ن |
ئه‌م مافه مافی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستانه و په‌رله‌مانی كوردستان ده‌سه‌ڵاتی داوه‌ته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به‌پێی بڕیاری ژماره (11)ی له رێكه‌وتی 22/9/1999 و به‌رپرسیاری كردووه له‌وه‌ی جێبه‌جێی بكات. ده‌ستووری عێراقی فیدراڵیش دانی پێ داناوه، بۆیه مافی هیچ لیژنه و ده‌زگایه‌كی ناو هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش نییه. كه ئه‌و مافه به‌نایاسایی و ناده‌ستووری له خه‌ڵكی كوردستان وه‌ربگرێته‌وه.ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش هه‌ڵه‌كه‌یان راست نه‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه بۆ هه‌موو هاووڵاتییه‌كی هه‌رێمی كوردستان و عێراق هه‌یه، له دادگای فیدراڵ له به‌رامبه‌ر پێشێلكردنی ده‌ستووردا، سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق تۆمار بكه‌ن.
بۆیه به گرنگی ده‌زانم ئه‌م بابه‌ته به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت و جارێكی تر رێگه نه‌درێت یاسا و بڕیاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی دانپێدانراو به‌ناده‌ستووری له هه‌رێم بسه‌نرێنه‌وه و بخرێنه به‌ر ئه‌گه‌ری هات و نه‌هات. چونكه ئه‌م كرده‌وه‌یه ده‌بێته سابیقه‌یه‌كی خه‌ته‌رناك له داهاتوو له‌سه‌ر گشت مافه‌كانی هه‌رێمی فیدراڵی كوردستان و عێراق و پارێزگاكانی تر.
له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به ئه‌ڕكی خۆی هه‌ڵبسێت، بڕیاری ژماره (11)ی په‌رله‌مانی كوردستان جێبه‌جێ بكات، سنوور و نه‌خشه و ورده‌كارییه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و بیتوێن و سۆران و ئاكرێ، ته‌واو بكات. به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش پاشگه‌زبوونه‌وه له بڕیاری ژماره (11)ی په‌رله‌مانی كوردستان له‌به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستاندا نییه، چونكه به‌و بڕیاره مافی به‌پارێزگابوون به هه‌ڵه‌بجه و بیتوێن و سۆران و ئاكرێ دراوه.

سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی
و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان
27-1-2014

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
