٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
پەيوەندی گشتی

مه‌كته‌بی سه‌رۆك پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی حەنا یوسف ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

بۆ خانەوادەی خوالێیخۆشبێت حەنا یوسف

بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و کەسایەتیی دیاری شارۆچکەی عەنکاوە حەنا یوسف ناسراو بە مام حەنا مەقدەسی_مان پێ گەیشت. پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و سەرجەم خزم و کەسوکارتان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

لەخوای گەورە دەپاڕێینەوە مام حەنا بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و ئارامی و دڵنەواییش بە ئێوە ببەخشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

مەکتەبی سەرۆک

هەواڵی پەیوەندیدار