٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی لقەکان

بە ئامادەبوونى بەرپرسى لقى دوو ته‌رمی خوالێخۆشبوو (حەنا یوسف حەنا مقدەسى) لە گۆرستانى عەنکاوە لە شارى هەولێر بەخاک سپێردرا

سەرچاوە: KDP.info
ئەمرۆ کەسایەتى مەسیحى ناسراو تێکۆشەرو پێشمەرگەى شۆرشى ئەیلول خوالێخۆش بوو ( حەنا یوسف حەنا مقدەسى ) لە شارۆچکەى عەنکاوە لە شارى هەولێر کۆچى دوایى کرد، لە رێورەسمێکدا بە ئامادەبوونى عەلى حوسێن بەرپرسى لقى دوو و کارگێرانى لق و بەرپرسى ناوچەى عەنکاوە بەرێوبەرى عەنکاوە و ژمارەک لە کەسایەتى ئاینى مەسحى وخەلکى شارۆچکەى عەنکاوەو هەولێرو کەس و کارو خانەوادەکەى، خوالێخۆشبوو (حەنا یوسف حەنا مقدەسى) لە گۆرستانى عەنکاوە لە شارى هەولێر بەخاک سپێردرا . دوایى ناشتنى لە ووتەیەکدا بەرپرسى لقى دوو سەرەخۆشى لە بنەمالەو دۆستان و ئامادەبوان کرد، پاشان ئاماژەى بەرۆلى و نیشتمان پەروەرى و دڵسۆزى خوالێخۆش بوو کرد کە وەک کەسایەتیەکى ئازا و لێهاتوو و دەورێکى بەرچاوى هەبووە لە نێو شۆرشى رزگاریخوازى کوردستان و نزیک بونەوەو برایەتى و پێکەوە ژیانى نێوان پێکهاتەى گەلى مسیح و نەتەوەى کورد لە شارى هەولێر، هەروەها بەرپرسى لق خوالێخۆشبوو بنەمالەکەیانى وەک خانەوادەیەکى خۆنەویست بۆ نەتەوەو نیشتمان و دلسۆز بۆ رێبازى کوردایەتى و رێبازى پیرۆزى مستەفا بارزانى نەمر وەسفى کرد، هەر لەووتەکەیدا عەلى حسین تەئکیدى کردوە لە دەستدانى کەسایەتى و پێشمەرگە و تێکۆشەرى وەک ( مام حەنى مەقدەسى ) تەنها خەمى بنەمالەکەیان نیە بەڵکو خەمى هەموو لایەکمان وخەلکى هەولێریشە، پاشان بەرپرسى لق هیواى خواست خواى گەورە سەبوورى و ئارامى بە بنەمالەو هەموولایەک ببەخشێ.
 
 
 

هەواڵی پەیوەندیدار