بەرپرسى لقى دوو لە سێ سەردانى جیادا سەردانى گۆران و یەکگرتوو و کۆمەلى لە هەولێر کرد

بەمەبەستى بیرورا گۆرینەوە لەسەر چەند پرسێکى سیاسى و پەیوەندى نێوان پارتى دیموکراتى کوردسان و لایەنە سیاسیەکان، ئەمرۆ عەلى حوسێن بەرپرسى لقى دوو بەیاوەرى کارگێرانى لق لە سێ سەردانى جیادا سەردانى مەکۆى هەولێرى بزوتنەوەى گۆران و بارەگاى مەلبەندى دووى یەکگرتووى ئیسلامى و مەلبەندى سێ کۆمەلى ئیسلامى یان لە شارى هەولێر کرد، لەلایەن کاوە موفتى بەرپرسى باژێروانى بزوتنەوەى گۆران و عەلى گردەسۆرى بەرپرسى مەلبەندى یەکگرتوو، سەلیم کۆیى بەرپرسى مەلبەندى کۆمەلى ئیسلامى پێشوازى کران .. لە میانى ئەو دیدارانەدا دواى باس کردن لە رەوشى سیاسى هەرێمى کوردستان و قەیران و تەنگژە سیاسیەکانى ئەمرۆى عێراق و دواین هەنگاوەکانى پرسى پێکهێنانى کابینەى نوێ و حکوومەتى بنکە فراوانى هەرێمى کوردستان گفتوگۆى لەسەر کرا، هەروەها باس لە بایەخى بەشدارى سەرۆکى هەرێم لە کۆنگرەى داڤۆس و وتارى لە پەرلەمانى ئەوروپا کاریکەریەکانى لە پیشَکەوتنى سیاسى و ئابورى هەرێم بەرز هەلسەندگاند، پاشان پاراستنى هەموو ئەو دەستکەوت و پێشکەوتنانەى هەرێم و پتەوکردنى گیانى برایەتى و یەکدەنگى و هاوهەلوێستى هێزە سیاسیەکانى کوردستان لەپێناو بەرژەوەندیە گشتیەکانى گەلى کوردستان و ئاشتى وسەقامگیرى ئەزموون وکیانى پێشکەوتووى دیموکراسى هەرێمى کوردستان بە رێزگرتن لە بنەما دیموکراسی و پاراستنى ئیرادەى خەلکى کوردستان لە بەرامبەر هەر پرسێکى نەتەوەى و نیشتمانى چارەنوس ساز دوور لە بەرژەوەندى حزبى کرایەوە، لەم رووەوە بەرپرسیارەتى هەموو لایەکیان لەم قۆناغە هەستیارەدا بەپێویست دانا بۆ رێکخستنەوەى نێومالى کوردستانى لە بەرامبەر هەموو ئەو قەیران و بارودۆخە سیاسیەى کە ئەمرۆ لە ناوچەکە هاتۆتەکایەوە






