بەرپرسى لقى دوو پێشوازى لە سەرۆک و دەستەى نوێی لقى هەولێرى کۆمەڵەى تاڵاسیماى کوردستان کرد

بەمەبەستى لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە کێشەو گرفتەکانیان، ئەمڕۆ عەلى حوسێن بەرپرسى لقى دوو بەئامادەبونى محەمەد خەلیل بەرپرسى مەکتەبى پیشەییەکانى لق پێشوازى لە سەرۆک و دەستەى نوێ لقى هەولێرى کۆمەلەى تاڵاسیماى کوردستان کرد . لە میانى دیدارێکدا لەگەڵ سەرۆک و دەستەى کۆمەڵەکە، بەرپرسى لق لە نزیکەوە گوێبیستى هەموو ئەو کێشەو گرفت و داواکاریانە بوو کەبۆ چاککردن و رێکخستنى خودى نێو کۆمەلەکەیان پێشکەش یان کرد بۆ ئەوەى بارى تەندروستى ئەندامانى کۆمەلەکەیان باشتر بێت، لەم رووەوە بەرپرسى لق تەئکیدى کردوە ئەرکى هەموو لایەکمانە بەبەرنامەى باشتر خزمەت پێشکەش بەهەموو ئەوانە بکرێت بۆ ئەوەى هەست بەنائومێدى و خراپى تەندروستى خۆیان نەکەن بتوانن ژیانێکى ئاسایى لە نێو کۆمەلگادا بژین، هەروەها بەرپرسى لق پاڵپشتى و هەمەهەنگى لە پێناو خزمەتکردنى زیاترو گرنگیدان بەو توێژە کردەوە.




