ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی دیاریی و جلوبه‌رگی به‌سه‌ر منداڵانی هه‌ردوو كه‌مپی كه‌ورگۆسك و داره‌شه‌كراندا دابه‌شكرد

له‌پێناو خزمه‌تكردنی نه‌وه‌ی دواڕۆژ به‌تایبه‌تی ئه‌و منداڵانه‌ی به‌هۆی خراپی ره‌وشی رۆژئاوای كوردستانه‌وه كۆچیان كردووه‌و ئێستا له كامپه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا نیشته‌جێن، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له مه‌راسیمێكدا له دوو هه‌ڵمه‌تی جیاوازدا دیاری به‌سه‌ر منداڵانی كه‌مپه‌كانی كه‌ورگۆسك و داره‌شه‌كراندا دابه‌شكرد.
ئه‌مڕۆ 18/1/2014 ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌پێناو خزمه‌تكردنی زیاتری منداڵانی كه‌مپی په‌ناخوازانی رۆژئاوای كوردستان و گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆشیی بۆ دڵه‌كانیان له‌بیركردنی یاده‌وه‌رییه ناخۆشییه‌كانی ئاواره‌بوون، له هه‌ڵمه‌تێكدا به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ كونسوڵخانه‌ی ئیمارات و مانگی سووری ئیماراتی دیاریی به‌سه‌ر سه‌رجه‌م منداڵانی ئاواره‌كانی رۆژئاوای كوردستان له كامپی (داره‌شه‌كران) دابه‌ش كرد، كه بووه جێگای دڵخۆشی و گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌نده بۆ سه‌ر لێوی منداڵانی كه‌مپه‌كه‌و سوپاس و ستایشی ئه‌رك و چالاكییه به‌رده‌وامه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی_یان كرد كه به‌رده‌وام له‌ڕێگای یارمه‌تی و كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كانیه‌وه خزمه‌تیان ده‌كه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه و هه‌مان رۆژ كاتژمێر (2)ی پاش نیوه‌ڕۆ له هه‌ڵمه‌تێكی دیكه‌دا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ رێكخراوی سه‌مێریتان پێرسی خێرخوازیی ئه‌مه‌ریكی دیاری و جلوبه‌رگ به‌سه‌ر منداڵانی كه‌مپی (كه‌ورگۆسك) دابه‌شكرد.
سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش، مو‌سا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی رایگه‌یاند: ئێمه به‌هاوكاری هه‌ردوو رێكخراوی مانگی سووری ئیماراتی و كونسوڵخانه‌ی ئیمارات له‌لایه‌ك و هه‌روه‌ها رێكخراوی سه‌مێریتان پێرسی خێرخوازیی ئه‌مه‌ریكی كه رێكخراوێكی مه‌سیحییه، توانیمان ئه‌مڕۆ له هه‌ردوو كه‌مپی كه‌ورگۆسك و داره‌شه‌كران دیاری و جلوبه‌رگی پێویست به‌سه‌ر سه‌رجه‌م منداڵاندا دابه‌ش بكه‌ین و هاوكات توانیمان له‌و رێگه‌یه‌وه خۆشیی و خه‌نده بخه‌ینه‌وه سه‌ر لێوی ئه‌و منداڵه چاوگه‌شانه، هاوكات له‌چه‌ندین بواری دیكه‌شدا به‌رده‌وام ده‌بین له خزمه‌تكردنیان.

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
