٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی لقەکان

سیداد بارزانى ئەندامى ئەنجوومەنى سەرکردایەتى و بەرپرسى لقى دوو سه‌ردانی سه‌ته‌لایتی كوردستانیان كرد

سەرچاوە: KDP.info
بەبۆنەى ساڵیادى دامەزراندنى سەتەلایتى کوردستان، ئەمرۆ سیداد بارزانى ئەندامى ئەنجومەنى سەرکردایەتى و عەلى حوسێن بەرپرسى لقى دووى و کارگێرانى لق و ئەندامانى پەرلەمان سەردانى بەرێوەبەرایەتى گشتى کەنالى سەتەلایتى کوردستانیان کردو لەلایەن کاروان ئاکرەیى بەرێوبەرى گشتى سەتەلایتى کوردستان و کارمەندانى پێشوازى کران..... لە دیدارێدا پیرۆزبایى ساڵیادى دامەزراندنى کەنالەکەیان ئاراستەى بەرێوبەرى گشتى و بەریوەبەرى بەشەکان و تەواوى کادیر و رۆژنامەنوسانى کەنالەکە کرد، هیوایان خواست کوردستان تیڤى دواى تێپەر بوونى پانزە ساڵ کۆشش وهەوڵدان ئایندەى شاشەکە پربەخشش و داهێنان بێت و پەیامى نیشتمانى و نەتەوەى و فەرهەنگى دیموکراسى و بە مەدەنى کردنى کۆمەلگاى کە بەپراکتیکى بەرجەرستەى کردوە بەردەوامى هەبێت، هەر لەدیدارەکەدا پالپشتى و هەماهەنگى بۆ سەرکەوتنى بەرنامەو هەنگاوەکانى ئایندەى سەتەلایتى کوردستان دەربرى و تەمەناى سەرکەوتنى بەردەوامیان بۆ خواستن.
 
 
 

هەواڵی پەیوەندیدار