٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
پەيوەندی گشتی

هێمن هەورامی: هەرێمی كوردستان لە هاوكێشە نێودەوڵەتیەكاندا وەك هەرێمێكی خاون سیادە مامەڵەی لە گەڵ دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

 

هێمن هه‌ورامی رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان له‌هاوكێشه‌ نێو ده‌وڵه‌تیه‌كاندا خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی كاریگه‌ره‌ و وه‌ك هه‌رێمێكی خاوه‌ن سیاده‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت ئه‌مه‌شی گه‌رانده‌وه‌ بۆ سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی رێبه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی.

لە چوارچێوەی سیمینارێكدا بۆ كادیر و ئەندامانی سنوری لقی 10ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە دەڤەری سۆران، هێمن هەورامی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی: تیشكی خستە سەر دواهەمین گۆڕانكاریەكان و پەیوەندیی ئێستای هەرێم و ناوچەكە و جیهان.

هه‌روه‌ها باسی لە دواهەمین پێشهاتەكانی هەرێمی كوردستان به‌تایبه‌تی و گۆرانكاریەكانی سەر گۆڕەپانی كوردستان به‌گشتی كرد و دەرنجامەكانی دواهەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بۆ ئاماده‌بوان له‌روانگه‌ی پارتی شی كرده‌وه‌ و تیشكی خستە سەر هەوڵەكانی پێكهینانی كابینەی نوێ‌ حكومەت، فراوان بوونی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان لە سەر ئاستی جیهان".

لە درێژەی گفتووگۆكانیدا هەورامی پێگەی هەرێمی كوردستانی لە جیهان و رۆژهەڵاتی ناوەراست بۆ ئامادەبوانی روونكردەوە كە هەرێم ئێستا لە هاوكێشه‌ سیاسی نێو ده‌وله‌تیدا وەك هەرێمێكی خاوەن سیادە مامەڵەی لە گەڵ دەكرێت، ئەمەشی گەراندەوە بۆ هەوڵو كۆششەكانی سەركردایەتی پارتی بە رێبه‌رایه‌تی سەرۆك بارزانی، لە تەورێكی تری ئەو گفتوگۆیه‌دا بە وردی روداوەكانی ناو سوریان و كاریگەریەكانی لەسەر رۆژئاوای كوردستان باسكردووه‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداشی بۆ ئاماده‌بوان روونكرده‌وه‌".

 

هەواڵی پەیوەندیدار