بەرپرسى لقى دوو سەردانى مەکتەبى سکرتاریەتى یەکێتى قوتابیانى کوردستانى کرد

بەمەبەستى کارابونى زیاترى کارو هەنگاوەکانى یەکێتى قوتابیان، عەلى حوسێن بەرپرسى لقى دوو بەیاوەرى کارگێڕانى لق، سەردانى مەکتەبى سکرتاریەتى یەکێتى قوتابیانى کوردستانى کردو لەلایەن حەسەن شێخ عەلائەدین سکرتێرى یەکێتى قوتابیان و ئەندامانى مەکتەبى سکرتارییەت پێشوازى کران . لە کۆبوونەوەیەکدا دواى باس کردن لە کارى رێکخراوەیى قوتابیان لە ناوەندەکانى خوێندن، پاشان بەرپرسى لق ئاماژەى بەرۆلى یەکێتى قوتابیانى کوردستان کرد چ لە رابردوو لەنێو بزووتنەوەى رزگارى خوازى کورد و قۆناغى ئەمرۆى هەرێمى کوردستان کە هەنگاوەکانیان بەشێک بوە لە پێشکەوتنەکان و گۆڕانى کۆمەلگاو پێشکەوتن و پاراستنى دەستکەوتەکان و پرسە چارەنوس سازەکانى نەتەوەى ونیشتمانى بەدیموکراسیى بوونى کۆمەلگا،هاوکات بەرپرسى لق تەئکیدى کردەوە ئامانج و هەلوێستى پارتى دیموکراتى کوردستان لەبەرامبەر یەکێتى قوتابیان تەنها پێشکەوتنى کارى رێکخراوەیی و خزمەت کردنە بە توێژى قوتابیان و پالپشتى کردن لەپرۆسەى خوێندن و بەرزکردنەوەى ئاستى زانست لە کۆلیژو ناوەندەکانى ترى خوێندن، لەم بارەیەوە لە بەرامبەر هەموو ئەو هەنگاوانە و سەرکەوتنیان پشتگیرى و پالپشتى تەواى لقى دووى لە شارى هەولێر بۆ قوتابیان خستە روو، هەر لە کۆبوونەوەکەدا سکرتێرى یەکێتى قوتابیانى کوردستان تەئکیدى کردەوە یەکێتى قوتابیان کارى سەرەکى خزمەتکردن دەبێت بەبەرژەوەندى گشتى قوتابیان و ئەزموونى دیموکراسى و پالپشتى کردن لە سەرۆکى هەرێم و پاراستنى دەستکەوتەکانى ئەمرۆى خەلکى کوردستان، هەروەها سکرتێرى یەکێتى قوتابیان رێکخستنى کارى رێکخراوەیى یەکێتى قوتابیان و هەماهەنگى کارکردن لە پێناو هەنگاونان دەبێت بۆ پێش خستنى زیاتر..




