ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و ده‌زگای ئیمام خومه‌ینی هاریكاری یه‌كتر ده‌كه‌ن

ئه‌مڕۆ 15/1/2014 به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی پردی په‌یوه‌ندی له‌بواری خێرخوازییدا له‌نێوان هه‌ردوولا، شاندێك به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌ید عه‌زیم حوسێنی سه‌ر كونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له هه‌ولێرو عه‌بدولزه‌هرا ساعدی به‌رپرسی ده‌زگای ئیمام خومه‌ینی له كونسوڵخانه‌ی به‌غدا سه‌ردانی ده‌زگای خێرخوازییان كرد‌و له‌لایه‌ن شێخ عه‌زیز شێخ ره‌زا سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و مو‌سا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ده‌زگاوه به‌خێرهاتنێكی گه‌رمیان لێكرا.
له‌دیدارێكی نێوان هه‌ردوولادا شاندی میوان تیشكیان خسته‌سه‌ر كار‌و چالاكییه به‌رده‌وامه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و ئه‌و هه‌وڵ و كۆششانه‌ی له‌پێناو خزمه‌تكردنی چینه جۆراوجۆره‌كاندا ئه‌نجامیداوه‌و هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد، ئه‌وان ئاماده‌ن به‌هاوبه‌شی له‌نێوان ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و ده‌زگای ئیمام خومه‌ینی كاری خێرخوازیی له‌ناوچه‌كه‌دا ئه‌نجام بده‌ن، له به‌رامبه‌ردا شێخ عه‌زیز شێخ ره‌زا ده‌ستخۆشی له‌شاندی میوان كرد‌و ئاماده‌یی ده‌زگای نیشاندا كه له ئاینده‌دا كار بكرێت به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی پردێكی په‌یوه‌ندی خێرخوازیی له‌نێوان هه‌ردوولادا و ئومێدی سه‌ركه‌وتنیان بۆ یه‌كتری خواست.

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
