٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی لقەکان

بەرپرسى لقى دوو پێشوازى لە عومەر ئاغاى سورچى کرد

سەرچاوە: KDP.info

بەمەبەستى گرنگى دان بەپرسە سیاسییەکانى ئەمرۆى هەرێمى کوردستان، عەلى حوسێن بەرپرسى لقى دوو بە ئامادەبونى کارگێرانى لق پێشوازى لە عومەر خدر ئاغاى سورچى سەرۆکى پارتى پارێزگاران دیموکراتى کوردستان و ئەندامانى مەکتەبى سیاسى پارتى پارێزگاران کرد .

لەدیدارێکدا دواى تیشک خستنە سەر رەوشى سیاسى هەرێمى کوردستان، پاشان پرسى پێکهێنانى کابینەى داهاتوى حکوومەت و بەشدارى کاراى پارت و لایەنە سیاسییەکانى هەرێم لەم قۆناغەدا گفتوگۆى لەسەر کرا، هەرلە دیدارەکەدا تەئکید لە یەک گوتارى و هاوهەڵوێستى نێوان هێزو لایەنە سیاسییەکان و خەڵکى هەرێمى کوردستان و لە پێناو پاراستنى ئاشتى و ئارامى وسەقامگیرى ئەزموون و کیانى پێشکەوتووى هەرێمى کوردستان کرایەوە، هەروەها جەخت لە هەماهەنگى و پێکەوە کارکردنى هاوبەشى نێوان هەردوولاو پاراستنى بەرژەوەندى گشتى گەلى کوردستان و بەرپرسیارەتى مێژوویى هەموو لایەک لەم قۆناغەدا لە بەرامبەر هەر پرسێکى نەتەوەى و نیشتمانى کە دەبێتە هەنگاوى گرنگ و سەرکەوتنى گەورە بۆ هەرێمى کوردستان بەپێویست دانرا، لە کۆتایى دیدارەکەدا سەرۆکى پارتى پارێزگاران پاڵپشتى خۆیان لەو بزووتنەوە ئابوورییە بەرفراوانەى ئەمڕۆى کوردستان و کاروبەرنامە خزمەتگوزارییەکانى حکوومەتى داهاتوى هەرێم بۆ گەشەسەندو پێشکەوتنى کوردستان کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار