٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی لقەکان

هەولێر .... بە ئامادەبوونی سیداد بارزانی،لقی دووی پارتی بەشداری جەژنی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەموو سالێک لە رۆژی ( 12 )ی رەبیعی یەکەم یادی لەدایک بوونی فەخری کائینات پێغەمبەری مەزنی ئیسلام محەمەد ( د.خ ) لە جیهانی ئیسلامیداو بەتایبەتی لە هەرێمی کوردستان بەرز رادەگیرێت، بەم بۆنەوەش ساڵانە وەک نەریتێک و کلتورێکی مێژوویی لە کوردستان و لە شاری هەولێر بەتایبەتی ئەم یادە دەکرێتە مەولود خوێندنەوە و پیرۆزبایی و بەخشینی نوقلانەی شادی، ئەمەش لە لایەن سولتان موزەفەرەدین بۆ یەکەمجار لە هەولێر ئەم یادە و پاشان بۆ کوردستان و ناوچەکە بەرێوەچووە و فراوان بووە.  بەو مەبەستەش ئەمڕۆ لە مەراسیمی بەرێوەچوونی بەردەوامی و بەرز راگرتنی ئەم یادە لە شاری هەولێر، سیداد بارزانی ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی و عەلی حسین بەرپرسی لقی دوو و ئەندامانی پەرلەمان و کارگێڕانی لق، ژمارەیەک مزگەوت و تەکیەیان لە شاری هەولێر بەسەر کردەوە و هیوایان خواست پیرۆزی ئەم رۆژە ببێتە پەیامی خۆشەویستی و تەبایی و برایەتی و پێکەوەژیانی ئاشتیانەی زیاتر بۆ گشت پێکهاتە و لایەنەکانی هەرێمی کوردستان و بەرجەستە بوون و پاراستنی بەها پیرۆزەکانی ئاین و پاراستنی سەروەرییە نەتەوەییەکان و نیشتمان و پێشکەوتنی ئەزموون و مافە رەواکانی گەلی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار