٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی لقەکان

بەرپرسی لقی دوو پێشوازی لە سەرکونسلی ئێران لە هەرێمی کوردستان کرد

سەرچاوە: KDP.info

لە دیدارێکی بەرپرسی لقی دوو لەگەڵ سەرکونسلی ئێران تەئکید لە خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتیانی ئێرانی و كوردستان کرایەوە، ئەمڕۆ عەلی حوسێن بەرپرسی لقی دوو بەئامادەبوونی عه‌بدوللا ئاکره‌یی بەرێوەبەری گشتی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیران و کارگێرانی لق پێشوازی کرد لە ( سەید عەزیم حوسەینی ) سەرکونسلی ئێران و ئاغایی نازمیان بەرپرسی بەشی سیاسی کونسلی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەرێمی کوردستان .. لە دیدارێکدا دوایی ئاماژەکردن بەرەوشی سیاسی و ئالۆزییەکانی چەند ناوچەیەکی عێراق و دواین پرسی سیاسی هەرێمی کوردستان کرا، هەر لەدیدارەکەدا پەیوەندییە مێژوییەکانی نێوان گەلی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران و گرنگیدان بەم پەیوەندیانە گفتوگۆی لەسەر کرا، هاوکات ئاماژە بەرەوشی هێمنی و بەرقەرار بوونی ئاسایش و چەسپاندی دیموکراسی و پێشکەوتنەکانی بواری ئاوەنکردنەوە و بونیادی مرۆیی و بوژانەوەو ژێرخانی ئابوری هەرێم و هەماهەنگی کارکرن بۆ زیاتر پێشکەش کردنی خزمەتی زیاتر بەهاووڵاتیانی ئێران و كوردستان و رێکخستنی زیاتری کارەکانیان بەشێوەیەکی فراوانتر لە هەرێمی کوردستان کرا، هەروەها سەرکونسلی ئێران تەئکیدی لە سیاسەتی روونی وڵاتەکەیان بۆ زیاتر گرنگیدان بە گەشەسەندنی ژێرخانی ئابوری و بایەخدان بە هەموو بوارەکانی سیاسی و ئابوری و فەرهەنگی و کلتوری بەرامبەر بەهەرێمی کوردستان کردەوە، لەم رووەوە بەرپرسی لق هەماهەنگی و پاڵپشتی تەواوی پارتی دیموکراتی کوردستانی لە شاری هەولێر بۆ کارەکانی کونسلی کۆماری ئیسلامی و هاووڵاتیانی ئێرانی دەربری.

هەواڵی پەیوەندیدار