به ئامادهبوونی بهرپرسانی حزبی و حكوومی تهرمی مام سۆکە لە گۆرستانى بێسمەکەڕان به خاك سپێردرا

دوێنى شەو کەسایەتى کۆمەڵایەتى ناسراو دیارى عەشیرەتى سورچیان حاجى محهمەد مام سۆفى ناسراوە بە ( مام سۆکە ) کۆچى دوایى کرد، لە رێورەسمێکدا سەر لەبەیانى ئەمرۆ بەئامادەبوونى نەوزاد هادى پارێزگارى هەولێر و عەلى حوسێن بەرپرسى لقى دوو و پشتیوان سادق ئەندامى ئەنجوومەنى سەرکردایەتى ههولێر و نوێنەرو کارگێرانى لقى 9 و ژمارەیەک لە ئەندامانى پەرلەمان چەند بەرپرسێکى دیکەى سیاسى و ئیدارى و سەربازى و خانەوادەو هەڤالان و عەشیرەتى سورچى، تەرمى خوالێخۆشبوو مام سۆکە لە گۆرستانى بێسمەکەڕان بەخاک سپێردرا ... دوایى ناشتنى لە وتەیەکدا هەریەک لە بەرپرسان سەرەخۆشى خۆیان ئاراستەى بنەمالەو کەس و کارو ئامادەبوان کرد، هەروەها ئاماژەیان بەرۆلى دیارى کەسایەتى لە نێو پرسە نیشتمانى و کۆمەلایەتیەکان لە نێوکۆمەلگادا بەبایەخەوە باس کرد و و هیوایان خواست خواى گەورە سەبوورى و ئارامى بەبنەمالە و هەموولایەک ببەخشێ و خوالێخۆشبوش بە بەهەشتى خۆى شاد بکات.




