٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی لقەکان

بەرپرسی لقی دوو، پیرۆزبایی ساڵی نوێ لە هاووڵاتیان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بەمەبەستی تێکەڵاوبوون لەگەڵخۆشییەکانی هاووڵاتیان و پیرۆزبایی سەری ساڵی زاینی، ئێوارەی دوێنی عەلی حوسێن بەرپرسی لقی دوو بەیاوەری کارگێرانی لق و بەرپرسی ناوچەی قەڵات سەردانی بازاری ئیسکانی لە شاری هەولێر کرد. لەو بەسەرکردنەوەیەدا بەرپرسی لقی دوو لەنزیکەوە بازاڕەکەی بەسەرکردەوە و ئینجا  پیرۆزبایی ساڵی نوێی لە کاسبکاران و دوکاندار و  هاووڵاتیانی بازارەکە کرد، هەروەها بەم بۆنەوە بەرپرسی لق تەئکیدی کردەوە هەماهەنگی و هاوکاربوون بۆ بەردەوامی رەوشی ئارامی و سەقامگیری و پاراستنی ئاسایش ، دەبێتە هەنگاوێکی دیکە بۆ زیاتر بوژانەوەی بازار و خۆشگوزەرانی خەڵک بەگشتی لە شاری هەولێر، هاوکات بەرپرسی لق لە گەڵ خاوەن دوکانی بازارەکە جەختی لە برایەتی و هەماهەنگی کارکردن کردەوە، کەدەبێت هەموو تواناکان بخرێتە گەر بۆ ئەوەی زیاتر خزمەتی خەڵک بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار