بەبۆنەى جەژنى سەرى ساڵى نوێ بەرپرسى لقی 2 سەردانى بەرێوبەرایەتى چاودێرى کۆمەڵایەتى تایبەت و خانەى نەوجەوانان و ماڵى خەندەى لە شارى هەولێر کرد

بەبۆنەى جەژنى سەرى ساڵى نوێ و لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە رەوشى ژیانیان و پێشکەش کردنى دیارى بەسەریاندا، ئەمڕۆ عەلى حوسێن بەرپرسى لق بەیاوەرى کارگێرانى لق و بەرپرسى ناوچەى پێشەوا سەردانى بەرێوبەرایەتى چاودێرى کۆمەلایەتى تایبەت و خانەى نەوجەوانان و ماڵى خەندەى لە شارى هەولێر کرد لەلایەن بەرێوبەرى گشتى گەشەپێدانى کۆمەڵایەتى و بەرێوبەرى چاودێرى کۆمەڵایەتى پێشوازى کران ... لەم سەردانەیدا بەرپرسى لقى دوو لە نزیکەوە پیرۆزباى ساڵى تازەى لە هەموو ئەو منداڵە بێ دایک و باوکانە کرد و دیارى بەم بۆنەوە پێشکەش کردن، هەروەها بەرپرسى لق هیواى خواست ساڵى تازە ببێتە مایەى خۆشى وپێشکەش کردنى خزمەتى بەرچاو بە هەموو ئەو کەسانە کە بێکەسن و لەنێو کەسوکاریان دوورن و خۆشى وەک کەس وکارى منداڵەکان ناساند، لەم روووەوە بەرپرسى لق تەئکیدى کردەوە ئەرکى هەموو لایەکە بەبەرنامەى باشتر خزمەت پێشکەش بەهەموو ئەوانە بکات بۆ ئەوەى هەست بەنائومێدى لەم خانەیە نەکەن، هاوکات بەرپرسى لق سوباس و ستایشى بەرێوەبەر و کارمەندانى خانەکەى کرد کە بەبەردەوام وەکو کەس و کارى خۆیان ئەرک و نازى هەموو ئەو منداڵە نێوجەوانانەى نێوخانەکە هەڵدەگرن و خزمەتیان پێشکەش دەکەن.




