٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی لقەکان

بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنیان بەرپرسی لقی دوو سەردانی بارەگای سەتەلایتی عەشتاری لە شارۆچکەی عەنکاوە کرد

سەرچاوە: KDP.info

بەبۆنەی ( 9 ) یەمین ساڵیادی دامەزراندنی سەتەلایتی عەشتار، ئەمرۆ عەلی حوسێن بەرپرسی لقی دوو بەیاوەری کارگێرانی لق و ئەندامانی مەکتەبی ناوەندی پەیوەندییە نیشتمانیەکانی پارتی و بەرپرسی ناوچەی عەنکاوە، سەردانی بارەگای سەتەلایتی تەلەفیزیۆنی عەشتاری لە شارۆچکەی عەنکاوە کرد و لەلایەن رازنیک مرادیان بەرێوبەری تیڤی عەشتارو کارمەندانی تەلەفیزیۆنەکە پێشوازی کران .. لە دیدارێدا بەرپرسی لقی دوو وێرای پیرۆزبای نۆیەمین ساڵیادی پەخشی تیڤی عەشتار، دەستخۆشی لە بەرێوبەرو کارمەند و میدیاکارانی نێوtv کرد، هەروەها بەرپرسی لق تەئکیدی کردەوە لە ماوەی کارکردنی رابردوی کەنالەکەتان توانیوتانە پەیامی کوڵتوری و فەرهەنگی پێکەوە ژیانی برایەتی و ئاینی و نەتەوەیی لە کوردستان قولتر بکاتەوەو وێنەیەکی جوانی واقیعی رەوشی دیموکراسی و سیاسی و کۆمەلایەتی هەرێمی کوردستان لە رێگای شاشەکەتانەوە نیشانی جیهان بدەن و گەشە بە پرۆسەی دیموکراسی و ئاشتی و بە مەدەنی کردنی کۆمەلگەی کوردستانی و عیراق بدات، هاوکات هەر لەدیدارەکەدا بەرپرسی لقی دوو بۆ کارمەندانی عەشتار دەتوانن بەدلسۆزی و خەمخۆریەکانتان ئایندەی ئەم شاشەیە پربەخشش و داهێنان دەبێت و پەیام و ئاراستەو نەهجی خۆیی لە نێو بینەرانی دەپارێزێت، لە کۆتای دیدارەکەدا بەرپرسی لقی دوو بەناوی پارتی دیموکراتی کوردستان پالپشتی و هاوکاری بۆ تەلەفیزیۆنی عەشتار دەربی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.

هەواڵی پەیوەندیدار