بەرپرسى لقى دوو لە هۆلى پێشەوا سمینارێکی فراوانی بۆ ژمارەیەکى زۆر لە کادیرانى ئیدارى نێو فەرمانگەکانى حکوومەت پێشكهش كرد

ئەمرۆ هەریەک لە ناوچەى پێشەواو ناوچەى هەولێرى پارتى دیموکراتى کوردستان سمینارێکی فراوانیان بۆ عەلى حسین بەرپرسى لقى دوو لە هۆلى پێشەوا رێکخست کەتێدا کارگێرانى لق وبەرپرسى ناوچەى پێشەواو هەولێر و ژمارەیەکى زۆر لە کادیرانى ئیدارى نێو فەرمانگەکانى حکوومەت ئامادەبون .. لە میانى سیمنارەکەدا بەرپرسى لقى دوو دواى بەرز هەلسەندگاندن و ماندوبونی رۆلى کادیرانى ئیدارى لەپێناو پێشکەوتنى کۆمەلگاو پێشکەش کردنى نمونەیەکى جوانى خزمەت کردن بەهاولاتیان لە نێو فەرمانگەکانى حکوومەتدا، پاشان جەختى لە داکۆکى کردن لەدەستکەوتەکان و هێنانەکایەى کەشێکى لەبار بۆ زیاتر خزمەت کردن و نەهێشتنى رۆتین و کەموو کورى لە کاریى ئیداریدا کردەوە ، لە تەوەرێکى تردا ئاماژەى بە پرسى پێکهێنانى کابینەى تازەى حکوومەت و هەنگاوە بەراییەکان لە بەشدارى پارت و لایەنە سیاسیەکان پێشکەش کردنى زۆر ترین خزمەت لەم بوارەدا کردەوە،
بەرپرسى لقى دوو تەئکیدى کردەوە ئەزموونى کادیرانى پارتى شایەدى ئەم راستیەن کە چۆن لە رابردوو لە پێشەوەى هاوکارى و پێشکەش کردنى خزمەتى هاوولاتیان دابون، ئەمرۆش دەبێت بەهەمان نەفەس بەبى ماندووبون خزمەت پێشکەش بەخەلک بکەن و هەماهەنگ و هاوکاربن بۆ سەرکەوتنى کاروبەرنامەى تازەى حکوومەتى کوردستان، لەم رووەوە بەرپرسى لقى دوو جەختى لە پالپشتی و داکۆکى کردنیان لە پرسە نەتەوەى و نیشتمانیەکاندا کردەوە، هاوکات بەرپرسى لق تەبایى و یەکریزى خەلکى کوردستان و لایەنە سیاسیەکان وپێکەوە ژیانى ئاشتیانەى دیموکراسى لە هەرێمى کوردستانى بەپێویست دانا بۆ هەلبژاردنى داهاتووى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق




