٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
پەيوەندی گشتی

بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی لە كونسڵی گشتی ئەڵمانی كرد

سەرچاوە: KDP.info

 هێمن هەورامی بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندەییەكانی پارتی و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەب پێشوازی لە كونسڵی گشتی ئەڵمانیا (ئەلفرێد سیمسی – پڕۆتس) كردوو رەوشی ناوچەكە بە گشتی خرایە بەر باس وگفتوگۆوە.

بەرپرسی مەكتەب دوا گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی كوردستانی رۆژئاواو، هەوڵی جەنابی سەرۆك بارزانی بۆ رێكخستنی ریزەكانی كورد (پەیەدە و ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد) بۆ یەك هەڵوێستی و گوتاری كوردی لە جنێف دوودا پشتگیری كردنیان بۆ بەرێوەبردنی هەمەلایەنە لە رۆژئاوا خستە روو،

لە تەوەرێكی دیكەی دیدارەكەدا، بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی، دوایین رەوشی سیاسی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا و پرسی بوجە و ئەگەرەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بۆ كونسڵی ئەڵمانیا شیكردەوە. لەو رووەشەوە ئامادەكاری و هەڵوێستی (پ د ك ) روونكردەوە . دواتر لە سەر پرۆسەی ئاشتی لە باكوری كوردستان و رۆڵ و هەوڵەكانی سەرۆك بارزانی و سەركردایەتی پارتی هەر لە سەرەتای پرۆسەكەوە، شیكردنەوەی پێویستی بۆ كونسڵی گشتی ئەڵمانیا خستە روو.

لە كۆتایدا كونسڵی گشتی ئەڵمانیا خۆشحاڵی خۆی بەو دیدارە و سوباسی بەرێز (هێمن هەورامی) كرد بۆ روونكردنەوەی دوا پێشهاتەكانی و هاوكاری كردنیا. هیوای خواست ئەم جۆرەسەردانانە بەردەوامی هەبێت و زیاتر هاوكاری و هەماهەنگی نێوان پەرەی پێبدرێت.

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار