٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی لقەکان

بە ئامادەبوونى بەرپرسى لقى دوو و پارێزگاى هەولێر بەرزکردنەوەى گەورەترین ئاڵاى کوردستان لەپایتەخت بەرێوه‌چوو

سەرچاوە: KDP.info

بۆ رێز گرتن لە رۆژى ئاڵاى کوردستان ئەمرۆ بە ئامادەبوونى عەلى حوسین بەرپرسى لقى دوو و نەوزاد هادى پارێزگاى هەولێر پەرلەمانتارانى کوردستان و هونەرمەندى گەورە شڤان پەروەر و کارگێرانى لق و بەرپرسى ناوچەکانى پارتى لە شارى هەولێرو چەند بەرپرسێکى دیکەى ئیدارى و سیاسى، رێکخراوى گروپى ئاڵا بەهەماهەنگى وەزارەتى رۆشنبیرى و لاوان لە سەر قەلاى هەولێر رێورەسمێکى شایستەى بۆ بەرزکردنەوەى گەورەترین ئاڵاى کوردستانى لەپایتەخت بەرێوە برد ... لەم بۆنە شکۆدارەدا لە چەند وتەیەکدا ئاماژە بەپیرۆزى رۆژى ئالاى کوردستان کرا کە بۆ یەکەمین جار لە رۆژى 17/12 /1945 لە کۆمارى کوردستان لە مەهاباد هەڵکرا، پاش روخانى کۆماریش بۆ پاراستنى ئەم ئالایە پیرۆزە لەلایەن پێشەوا قازى وەک دەستێکى ئەمین ئەم ئاڵا درایە دەستى مستەفا بارزانى نەمر، پاشان 11/ 11/1999 پەرلەمانى کوردستان ئەم رۆژى بە فەرمى دەست نیشان کرد بۆ بەرزراگرتنى رۆژى ئالاى کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار