٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی لقەکان

لقی دوو کۆبوونه‌وه‌یه‌کی فراوانی له‌ گه‌ڵ قوتابیان سازکرد

سەرچاوە: KDP.info

بەمەبەستی هۆشیاری زیاتری توێژی قوتابیان لە سەر دواین پێشهات و پرسە سیاسییەکانی ئەمڕۆی هەرێمی کوردستان، عەلی حوسێن بەرپرسی لقی دوو بە ئامادەبوونی کارگێڕانی لق و سکرتێری یەکێتی قوتابیانی کوردستان و بەرپرس و ئەندامانی ناوچەی ئایندە، لە هۆلی پێشەوای شاری هەولێر لە گەڵ ژمارەیەکی زۆری قوتابیانی زانکۆ و پەیمانکاکانی شاری هەولێر کۆبۆوە . لە میانی کۆبوونەوەیەکدا بەرپرسی لقی دوو دوای باسکردن لە رەوشی هەرێم و پرسە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان،  پاشان ئاماژەی بەرۆلی یەکێتی قوتابیانی کوردستان کرد چ لە رابردوو لە نێو بزووتنەوەی رزگاریخوازی کورد و قۆناغی ئەمڕۆی هەرێمی کوردستان لە بەرانبەر پرسەکانی دیموکراسی بوونی نەتەوەی و نیشتمانی و گۆڕانی کۆمەڵگا و  پێشکەوتن و پاراستنی دەستکەوتەکان و بڕیارە چارەنووسسازەکانی خەڵکی کوردستان.

 لەم رووەوە بەرپرسی لق ئاماژەی بە هەڵوێستی نەگۆڕی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد لە بەرانبەر خزمەت کردنی قوتابیان و پاڵپشتی  لە پرۆسەی خوێندن و بەرزکردنەوەی ئاستی زانست، ئەویش بەهەولدان و پەرۆشی جەنابی سەرۆکی کوردستان کە هەموو کات نەیهێشتوە پرۆسەی خوێندن لە کوردستان بووەستێت و پاش بکەوێت.  بەرپرسی لق تەئکیدی کردەوە ئامانجی سەرەکی یەکێتی قوتابیان دەبێت خزمەتکردن بێت بەبەرژەوەندی گشتی قوتابیان و پاراستنی ئەزموونی دیموکراسی و پاڵپشتی کردن لە سەرۆکی هەرێم و پاراستنی دەستکەوتەکانی خەڵکی کوردستان، پاشان سکرتێری یەکێتی قوتابیانی کوردستان لە وتەیەکیدا ئاماژەی بەکاری رێکخراوەیی یەکێتی قوتابیان کرد بۆ زیاتر خزمەتکردن بەتوێژی قوتابیان بەگشتی و پێشکەوتنی پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستاندا، پاشان قوتابیانی ئامادەبوو چەندین پێشنیار و بیروبۆچوونی جیاجیایان لەسەر هەموو ئەو پرسانە و پێشکەوتنی قوتابی لە هەموو ئاستەکاندا خستە روو.

هەواڵی پەیوەندیدار